چوار په‌رله‌مانتار له به‌غداوه: پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەران هەنگاوی مێژوویی بری
08:02 - 21/11/2020
"زەمەن"
چوار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نن پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هه‌رێم بۆ سه‌ر به‌غدا هەنگاوی
مێژوویی بری.
هه‌ریه‌كه له په‌رله‌مانتاران، غالب محه‌مه‌د،
رێبوار کەریم، ئەحمەد حاجی رەشید، سەرکەوت شەمسەدین، رایانگه‌یاند: پشتبەخوا بە هاوبەشی هاورێکانمان لە
کوتلە جیاوازەکانی عێراق توانیمان گواستنەوەی موچەی فەرمانبەران پشتیوانی زۆرینەی
هەرە زۆری فراکسیۆنە عێراقییەکانی بەدەستهێناوە و بە یاسا دەچەسپێنرێت لەبەرژەوەندی
هاوڵاتیان.
ده‌شلێن: هەنگاوی داهاتوومان کارکردن دەبێت لەسەر
پرۆژەکانیتر لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەمەش توانیومانە پشتیوانی
فراوان دروستبکەین لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و بەردەوامیش دەبین.
لە رێكه‌وتی (18/6/2020)
پرۆژەی "گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ سەر حكومەتی
عیراقی فیدراڵ" لەكۆنگریه‌كی رۆژنامەوانیدا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار رێبوار
كه‌ریمه‌وه راگه‌یه‌ندرا.
لە (27/10/2020) په‌رله‌مانتار رێبوار كه‌ریم،
نوسراوێكی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كرد، ئه‌و ده‌ڵێت: خۆشبەختانە تا
ئەم ساتە (۱۱۷) ئەندامی پەرلەمان ئیمزایان لەسەر كردوەو پاڵپشتییەكانیش
بەردەوام لە زیادبوندایە.
رێبوار كه‌ریم، وتیشی: لەپاڵ ئەمەشدا، توانیمان
لەڕێی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی و تیمە تایبەتەكانی خۆمانەوە تا ئەم ساتە
(157422) واژۆی پشتگیری كۆبكەینەوە بەڕێژەی (61.4%) لە پارێزگاكانی هەولێرو دهۆك و
(38.6%) لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە.