376 تەندروستی

چۆن خۆت لە تیشکی شینی شاشەی ئامێرە تەکنەلۆجیاکان دەپارێزیت

10:23 - 21/11/2020

زەمەن-تەندروستی
لەم سەردەمەدا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تەماشاکردنیان لەرێگەی شاشایەکەوە شتێکی باوەو پسپۆڕانیش زیانەکانی دەخەنەڕوو.


شارەزایانی دەڵێن، ئەو شاشەنەی تیشکی شینیان هەیە زیانی تەندروستییان هەیە و پێیان وایە لە تیشکی سەروو بنەوشەویی کاریگەری نەرێنی زیاتری هەیە و دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشنانەکانی پیری پێشوەخت لە پێستی دەموچاودا.

بۆ خۆپاراستن لەم حاڵەتە و مانەوەی جوانی پێستت وەک خۆی، پێویستە گرنگی بەو خوارندناە بدەیت کە دەوڵەمەندن بە ماددەی دژە ئۆکسان و ڤیتامین  A وC وE  بۆ ئەوەی لە تیشکە زیانبەخشەکان بیپارێزیت.

هەروەها خواردنی گێزەر و پرتەقاڵ و لیمۆ و پەتاتەی شیرینی و ماسیی و زەیتە رووەکیەکان و خواردنەوەی بڕێکژی زۆر لە ئاو، لەکاتێکدا ناو بەناو ماسکی دەموچاویش بکەیت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن