گۆڕان ده‌رفه‌ت به چه‌ند ژنێكی نوێ ده‌دات له ناوه‌نده‌كانی حكومڕانیدا
12:01 - 29/10/2020
راپۆرتی: سه‌رچین ساڵح
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌یه‌وێت رۆڵی
زیاتر بدات به ژنان له كایه‌ی حیزبی و حكومڕانیدا، له ئێستاشدا بەشێك لەو
پشكانەی بەر بزوتنه‌وه‌كه كەوتووە، بە ژنان پڕیكردونه‌ته‌وه.
رۆڵ پێدان و
بردنه پێشه‌وه‌ی ژنان له ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، كولتورێكه به‌شێكی سه‌ره‌كی
بناغه‌كه‌ی رێكخه‌ری پێشووی بزوتنه‌وه‌كه دایناوه، هه‌روه‌ك له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌و باره‌یه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا، ده‌ڵێت: ئێمه بڕوامان به هه‌ڵاواردنی ئیجابی هه‌یه به قازانجی ژنان، واته ئه‌گه‌ر دوو
که‌س بۆ پۆستێک داوا بکه‌ن و هه‌ردوو که‌سه‌که هه‌مان توانا‌و بڕوانامه‌و لێهاتووییان
هه‌بێت و یه‌کێکیان ژن بێت و یه‌کێکیان پیاو بێت ئه‌وا پۆسته‌که بۆ ژنه‌که ده‌بێت،
واته ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ژنه.
لە دەستپێكی بەشداریكردنی بزوتنەوەی
گۆڕاندا لە كابینەی نۆ دا، لە چوار وەزارەت كە بەركەوتەی بزوتنەوەكە بووه یەكێكیان
بە ژن دراوه، هەروەها بەشێك لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی و راوێژكار‌و شارەزایانەی كە
بەركەوتەی گۆڕان بوون دراون بە ژنان.
"زه‌مه‌ن" به‌دواداچونی كردووه كه تا ئه‌مڕۆ (29ی
ئۆكتۆبه‌ری 2020) حه‌وت ژن پله‌و پۆستی به‌رزیان به‌نوێنه‌رایه‌تی گۆڕان پێدراوه
كه برتین له:
یه‌ك: چیمەن حەمەرەشید، لە
سەرۆكایەتی هەرێم.
دوو: شاناز محەمەد، له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
سێ: رەهێل دزەیی، له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
چوار: بەهرە محەمەد، له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
سێ: سۆز عەبدولقادر، لە وەزارەتی
پلاندانان.
چوار: شەیما جەمال، لە وەزارەتی كشتوكاڵ.
پێنج: تانیا عوسمان، لەوەزارەتی
پەروەردە.
كاوه عه‌بدوڵا رێكخه‌ری ژوری حكومه‌تی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه ئه‌و زانیاریانه‌ی به تایبه‌ت به "زه‌مه‌ن" دابوو،
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه جگه له‌و حه‌وت ژنه خاوه‌ن توانایانه، چه‌ند ژنێكی
تریش به‌نوێنه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌كه‌ی رۆڵیان له جومگه گرنگه‌كانی حكومڕانێتی دا
پێده‌درێت.
پەروین حەسەن، ژنێكی دیاری ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه
كه ماوه‌ی (10) ساڵه به‌نوێنه‌رایه‌تی گۆڕان ئه‌ندامه له ئه‌نجومه‌نی باڵای
خانمان، په‌روین بە"زەمەن"ی وت، "بزوتنەوەی گۆڕان 30%ی ژنانی بردۆتە
پەرلەمان و 30% ی ژنانی بردۆتە حكومەتەوە، بۆئەمەش تەنها لەڕووی رێژەی چەندایەتییەوە
داینەناوه بەڵكو لە رووی چۆنایەتیشەوە ژنانی خاوەن توانا‌و خاوەن پسپۆڕی جیاواز‌و پێویست
بنێرێتە پرۆسەی حكومڕانییەوە".
ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان گرنگیپێدانی
بزوتنەوەی گۆڕان بەو رێژەی ئێستا بە كەم دەزانێت و پێی وایە هێشتا لە تموحی ئەواندا
نییە، بەڵام جەختدەكاتەوە لەوەی ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان كردویەتی وایكردووە حزبەكانی
تریش چاو لە گۆڕان بكەن و بگەڕێنەوە بۆ سودوەرگرتن لە توانانو لێهاتووی ژنان و بەشداریپێكردنیان
لە پرۆسەی حكومڕانیدا.
بایەخدانی بزوتنەوەی گۆڕان بە بەشداریپێكردنی
ژنان لە كایەی حكومڕانیدا بەلای حكومه‌ته‌وه جێی ده‌ستخۆشی بووه، هه‌ر بۆهه‌مان
مه‌به‌ست ساڵی رابردوو، ئەنجومەنی باڵای خانمان كه دامه‌زراوه‌یه‌كه‌و سه‌ر به
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، لە پای پێكهێنانی
پۆستێكی وه‌زاره‌ت به (كوێستان محه‌مه‌د) لە پشكی گۆڕان ئەنجومەنی باڵای كاروباری
خانمان پەیامێكی دەستخۆشی ئاراستەی گۆڕانكرد.
لەپەیامەكە ئەنجومەنی باڵای كاروبار
خانماندا هاتووە، "هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان و خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەكە بەرز
دەنرخێنێت، بۆئەوەی لە پشكی خۆی پۆستی وەزارەتێكی بەخشیوە بە خانمێك".
له ئێستاشدا تاكه سه‌رۆكی
فراكسیۆن له‌م خوله‌ی په‌ڕله‌مانی كوردستاندا كه سه‌رۆكه‌كه‌ی ژن بێت، فراكسیۆنی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه كه گوڵستان سه‌عید سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. له ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراقیش به‌هار مه‌حمود جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ژنان لە دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕاندا
لە دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕاندا،
گرنگی بە بەشداری ژنان دراوە لە كاری رێكخراوەی دا، هه‌ر له ئۆرگانی خواره‌وه‌ی بنكه‌و
بازنه‌و، تاده‌گاته ئەنجومەنی قەزاكان كه كردویەتی بە مەرج كە دەبێت نوێنەرانی
ژنانی تێدابێت.
گوڵستان سەعید، ئه‌ندامی جڤاتی
نیشتمانی و سه‌رۆكی فراكسیۆن، رۆشنای زیاتری خسته سه‌ر رۆڵپێدانی ژنان له‌ناو هه‌یكه‌لیه‌تی
حیزبه‌كه‌یداو وتی" لەوناو كایەی حزبی گۆڕاندا بەشدای ژنان رەنگی داوەتەوە، ئەبینین
ژن گەلێك، ئەندامی ژوورەكان و رێكخەری ژوورن و نوێنەری ژنانی ناوچەكانی خۆیانن لە
جڤاتی نیشتمانی كە ناوەندی بڕیاردانی بزوتنەوەی گۆڕانە، بۆیە بوار بەژنان دراوە بەشدار
بن نەك ئاستەنگ دروستكرابێت".
بۆ گرنگیدان لە بەشداری و رۆڵی ژنان
لە كاری سیاسی و رێكخراوەیدا، لە دەستوری بزوتنەوەی گۆڕاندا هاتووە، لە حاڵەتی
هاوتابوونی دەنگەكانی دوو كاندیدا ئەگەر یەكێكیان ئافرەت بوو ئه‌وی تر پیاو بوو، ئەوا
ئافرەتەكە بە دەرچوو دادەنرێت.
گوڵستان، زیاتر ئاماژه‌ی كرد كه بەشداریپێكردنی
ژنان لە پرۆسەی حكومڕانیدا "لە نێو بزوتنەوەی گۆڕاندا پشتبەستووە بە دیدگایەك
كە لەكاتی دروستبونی گۆڕانەوە رەوانشاد كاك نەوشیروان دیدگای خۆی لەو بارەیەوە دەربڕیوە،
لەناو دەستورو بنەمای سیاسی گۆڕاندا جێگیركراوە".
ناوبراو زیاتر وتی" لە دیدگای
كاك نەوشیروانەوە وابوو كە ئەگەر ژنان بۆ هەرپۆستێك كاندیدبن و هاوتاكەیان پیاوێك
بێت رێگە بە ژنەكە زیاتر دەدرێت ئەگەر لە رووی بڕوانامەو شایستەییەوە وەكو یەكبن".
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان پێیوایە،
"لەناو گۆڕاندا وا پەیڕەوكراوە ژنان بە هەوڵ و ماندوبونی خۆیان توانیویانە جێگەی
خۆیان بكەنەوە، بەڵام هه‌ندێكجار لە لاینەكانی تردا ژنان لەبه‌ر رەنج و ماندوبونی
هاوسەر یان باوك یان برای شەهید چوونەتە پێشەوە، بەڵام لە ناو گۆڕاندا ژن خۆی سەلماندووەو
بۆیە لەو پۆستانەی گۆڕان وەریگرتوون ژنانێكی زۆر جێگەیانكراوەتەوە".