443 عیراق

یەکەم پەیامی سەدر دوای بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان لە بەعێراق

05:55 - 25/10/2020

  "زەمەن" 


سەركردەی رەوتی سەدر رایگەیاند، كەسانی خراپەكار كە لە لایەن لایەنی دەرەكییەوە پاڵپشتی دەكرێن و دزەیان كردووەتە نێو خۆپیشاندەرانەوە، خۆپیشاندانەكانیان لە رێڕەوی ئاشتییانە دەركردووە.


موقتەدا سەدر سەبارەت بەو خۆپیشاندانانەی كە ئەمڕۆ لە بەغدا و ژمارەیەكی شاری دیكەی عێراق بەڕێوەچوو ئاماژەی بەوەکردووە، "كەسانی خراپەكار كە لە لایەن لایەنی دەرەكییەوە پاڵپشتی دەكرێن و دزەیان كردووەتە نێو خۆپیشاندەرانەوە، خۆپیشاندانەكانیان لە رێرەوی ئاشتییانە دەركردووە، بە تایبەتیش دوای ئەوەی حكومەتی عێراق بەڵێنی دابوو كە هێزە ئەمنییەكان بەرامبەر خۆپیشاندەران پڕچەك نەكات".

سەدر راشیگەیاندووە، "پێویستە حكومەتی عێراق رێگە بە كەسانی خراپەكار نەدات رەوشی ئەمنی وڵات بشڵەژێنن، ئەگەر نا ئەوا بەڵگەیە لەسەر دەستتێكەڵكردن لەگەڵ ئەجندای دەرەكیی".



ئەمڕۆ یەكشەممە لە یەكەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی ٢٥ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩دا، خۆپیشاندان لە شاری بەغدا و ژمارەیەك لە شارەكانی دیكەی باشور و ناوەڕاستی عێراق بەڕێوەچوو.

لە ٢٥ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩دا، خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەخت و ژمارەیەك پارێزگای دیكەی عێراق بەڕێوەچوو كە بەھۆیەوە حكومەتی پێشوو بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەھدی ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە كرا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن