په‌رله‌مان بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی له 16 پارێزگا په‌سه‌ند كرد
07:53 - 24/10/2020
"زەمەن"
په‌رله‌مانی عێراق
بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی له 16 پارێزگا په‌سه‌ندكرد، جگه له كه‌ركوك و موسڵ.
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی
په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگیدا له‌سه‌ر پاشكۆی یاسای هه‌ڵبژاردن كه تایبه‌ت بوو به
بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
ده‌نگدان له‌سه‌ر
بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كه‌ركوك و موسڵ دواخرا بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو كه
بڕیاره دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت.
غالب محەمەد ئەندامی په‌رله‌مانی
عێراق بە"زەمەن"ی راگەیاند، "یەكێتی و پارتی لەسەر بازنەی هەولێر
ناكۆكبوون، پارتی كۆیە و خەباتی تێكەڵكرد لە بەرامبەردا یەكێتی ناڕازیبوو، بەڵام لە
كۆتایدا ئەوەی پارتی پەسەندكرا".
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی،
"ناكۆكی لەسەر بازنەكانی كەركوك و موسڵ ماوە لەلایەك یەكێتی و پارتی لەسەر
دابەشكردنی بازنەكان و تێكەڵكردنی ناوچەكان ناكۆكن، لەلایەك عەرەب و توركومان ناكۆكن،
بۆیە ماوەتەوە سەر ئەوەی ئەو لایەنانە رێكبكەون و رۆژی دووشەمە پەرلەمان كۆدەبێتەوە
بۆ پەسەندكردنی بازنەكانی ئەو دوو پارێزگایە".
به‌پێی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن عێراق به‌سه‌ر 83 هه‌ڵبژاردندا دابه‌شكراوه، بڕیاره هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له شه‌شی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.