چەند نهێنییەک لەبارەی دەرنەکەوتنی هاوسەرەکەی کیم جۆن ئونەوە ئاشکرادەبێت
01:20 - 24/10/2020
زەمەن-لایف ستایل
لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند دەنگۆیەک لەبارەی دەرنەکەوتنی ری
سۆڵ جو هاوسەری کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور بڵاودەکرێتەوە.
ری سۆڵ جۆ هاوسەری کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور لە مانگی کانوونی
دووەمی ئەمساڵەوە دەرناکەوێت و لە چاوی میدیاکانی ئەو وڵاتە دوورە.
ماڵپەڕی تورکیا ئەلئان لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، چەند
هۆکارێک هەن بۆ دەرنەکەوتنی ری سۆڵ جو ئەویش بەهۆی دووگیانبوونیەوەیە و هەندێکی
دیکەش دەڵێن چاودێری دۆخی تەندروستی پوری کیم جۆن ئون دەکات چونکە باش نییە
یاخود بەهۆی خۆ پاراستن لەتوشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوەیە، یان سەرقاڵی بەخێوکردنی کچەکەیەتی.
بەگوێرەی زانیارییەکان ری سۆل جو لە 25 کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لەگەڵ هاوسەری بەشداری ئاهەنگی شانۆی موزیکییان کردوە پێکەوە و لەدوای ئەوەوە لە چاوی میدیاکانەوە دوورە.
ری سۆڵ جو هاوسەری کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکورە و لە ساڵی 1989 کە
بیونگ یانگ لەدایک بووەو خاوەنی منداڵێکە، هەروەها تەنها لە بۆنەکاندا دەردەکەوێت.


