حیكایه‌تی دۆن ئارام
12:11 - 21/10/2020
سواره كافرۆشی
هه‌ر یه‌كێك له ئێمه
حیكایه‌تێكی هه‌یه بیگێڕێته‌وه، وشه‌گه‌لێك له‌دڵیدا هه‌ن به‌یانی بكات، خۆڵێك دامێنی
كراسه‌كه‌ی ته‌نیوه ده‌بێت بیته‌كێنێت و خۆی پاكبكاته‌وه، ئاوازی سه‌نتورێك له‌كاسه‌سه‌ریدا
په‌نگی خواردووه ده‌بێت بیژه‌نێت. نه‌وای ته‌مبورێكی سونه‌تییه له‌گه‌ڵ سه‌مایه‌كدا
ده‌بێت خۆمان بۆ پاكژكردنه‌وه ئاماده‌بكه‌ین.
له پشت
شۆفێری پاسه‌كه‌وه دانیشتبوو خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی كورته چیرۆكه‌كانی ٣ شه‌ممه
بوو له‌نێو ژاوه‌ژاوی ماشێنه‌كه‌دا ده‌نگی هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌كانی كتێبه‌كه‌ی ده‌ستی
ریتمێكی درووستكردبوو، هێنده به قوڵی
رۆچووبووه نێوان وشه‌كانه‌وه وه‌ك ئه‌وه بوو بیه‌وێت سه‌فه‌رێكی تاهه‌تایی بكات
و خۆی له‌نێو ئه‌م وشانه‌دا ون بكات و نه‌یه‌وێت جارێكی تر به‌م سه‌رزه‌مینه
ئاشنا ببێته‌وه، ئاره‌زووی ده‌كرد له دێڕێكدا بكه‌وێته خواره‌وه و له چه‌قی زه‌وییه‌كی
دیكه‌دا خۆی بدۆزێته‌وه، به‌خه‌ڵك بڵێت من له‌گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكێك به‌ربوومه‌ته‌وه
بۆ ئه‌م سه‌رزه‌مینه.
به‌رگی كتێبه‌كه‌ی داخست و وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌مێك بێت له‌گه‌ڵ
خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر وشه‌یه‌كدا چاودێریم بكات، سه‌ری به‌لای مندا وه‌رچه‌رخاند و
چاوه‌كانی له ئاسۆی چاومدا بوون و نیگاكانمان تێكئاڵان، به‌بێ ئه‌وه‌ی پرسیاری ئه‌وه
بكات كه ئایا ده‌یناسم یاخود نا، ده‌ستی به قسه‌كرد.
ــ من ئارامم، نه هێنده‌ی شنه‌بای به‌هاران ئارامم گوڵه‌كان
بله‌رێنمه‌وه، نه‌هێنده‌ی شه‌پۆلی ده‌ریاكانیش توڕه‌م كه قایغه بچووكه‌كان نغرۆ
بكه‌م، نه هێنده‌ی زریانێك تووشم كه هه‌موو شتێك راپێچ بكه‌م، نه‌هێنده‌ش ئارامم
كه ئۆقره بگرم، ئه‌وه‌تا ده‌مبینی سه‌فه‌ر ده‌كه‌م، ئه‌مه سه‌فه‌ری شادی نییه،
گه‌شتێك نییه به‌خۆشه‌ویستانم ئاشنا بكاته‌وه، ئه‌مه هه‌ڵهاتنه له‌حه‌قیقه‌تێك
نامه‌وێ تێیدا ئاماده‌بم، غاردانه له ئاشوبێك توند توند به‌رۆكی گرتووم، ده‌مه‌وێ
ئه‌مه دوا كۆچم بێت، ئاره‌زووم ده‌كرد ئه‌مه سه‌فه‌ری مه‌رگ بێت.
كتێبه‌كه‌ی ده‌ستیم نیشانده‌دات.
ــ ده‌مه‌وێ چه‌شنی چیرۆكی كه‌وتن له دێڕێكیدا به‌رببمه‌وه،
ده‌مه‌وێ له زه‌وییه‌ك بكه‌ومه خواره‌وه خاڵی بێت له مرۆڤ به‌چه‌شنێك زه‌وی
بمخاته نێوگه‌رووی و قوتمبدات. ئه‌و شه‌وه‌ی له باڵكۆنی ئاپارتمانه‌كه‌مه‌وه پاڵه‌وانه‌كه‌م
له دێڕێكدا له ده‌ستم كه‌وته خواره‌وه و به‌ر زه‌وی كه‌وت ته‌واوی ژیانم گۆڕا.. تۆ ئه‌و پاڵه‌وانه ناناسیت؟
ده‌مویست بڵێم ئه‌و چیرۆكانه‌م نه‌خوێندووه‌ته‌وه، به‌ڵام
نه‌یهێشت زمانم بێته گۆ ده‌ستی به‌قسه‌كانی كرده‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی
من بێت درێژه‌ی به قسه‌كانیدا.
ــ ئه‌و ئیلهامی هه‌ر په‌یكه‌رێك هه‌ر تابلۆیه‌ك بوو كه
ده‌منه‌خشاند، كه‌ڵ كه‌ڵه‌ی هه‌ر ئاوازێك بوو كه له‌سه‌رمدا دروست ده‌بوو. ئه‌و
پاڵه‌وانێك بوو كه وێنه‌كانی به‌رجه‌سته ده‌كرد.
بێده‌بگییه‌ك هه‌ردووكمانی ته‌نی، جارێكی دیكه كه‌وته‌وه
باسكردنی خۆی:
ــ من ئارامم، كوڕێك له‌لادێیه‌كی دووره ده‌سته‌وه هاتووم، مناڵیم پڕه له قیژه
و هه‌راوزه‌نای دابونه‌ریتێكی دواكه‌وتوو، ژیانم پڕه له سه‌رماو كڕێوه‌ی كێوه‌كان،
پڕپڕم له‌شه‌ڕی خێزان و شه‌ڕی مانه‌وه بۆ ژیان، هه‌رزه‌یم له ره‌نگی سوور و ره‌ش
و هه‌ندێك ساتیش ره‌نگاوره‌نگن. كه گه‌وره بووم ده‌مویست ببم به‌شێوه‌كار، ئاره‌زووی
خوێندنه‌وه بووم، ده‌مویست ببم به‌په‌یكه‌رتاش به موزسیان، زۆر ئاره‌زووی له‌و
شێوه‌یه له كاسه سه‌رمدا هه‌بوون، وه‌لێ ئێستا كه ده‌مبینی من رێبوارێكی هه‌ڵاتووی
ئاره‌زووه‌كانمم.
كتێبه‌كه ده‌كاته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای من بكات
ده‌ستده‌كات به خوێنده‌نه‌وه‌ی په‌ره‌گرافێك:
زۆر له‌مێژه په‌یكه‌رتاشم، پەیکەرەکانم لە خۆڵ دروست
ناکەم، بەردەکان ئەنجن ئەنجن ناکەم بۆ ئەوەی شێوەیەکیان پێ ببەخشم، من مناڵێکی
لاسار نیم تا بمەوێ هەڵماتێک بۆ دەسکەلا لەبەرد دروستبکەم، ئاخر دەست رەنگینی من
لەوەدایە پەیکەر لە وشە دائەتاشم، پەیکەرێک کە پیتەکانی رەنگاوڕەنگ بن، وشەکانی بۆ
باڵا بشێت، رستەکانی پڕ بە بەر بن، ئێستا ئەمانە ئیلهام نین تا چاوەڕێیان بکەم
بێن، ئاخر ماری ئیلهامەکە تۆیت، من تەنها خۆم ئامادە ئەکەم.. له‌و ئاپارتمانه‌ی كه
له‌شار تێیدا ده‌ژیام مێزەکەم خاڵی دەکرد لە کەلوپەلەکانی، چەند پەرەیەکی سپی و
قەڵەم دارێک و پێکێک بادە دادەنێم و جگەرەیەک دائەگیرسێنم، هەر هێندەی بە قەڵەمەکەم
یەکەم پیتی ناوەکەت دەنووسم ئیتر ئەوە قەڵەمەکەیه بەو رەنگە خۆڵەمێشییەی پەڕە
سپییەکان رەنگاوڕەنگ دەکات، خۆشم سەیرم لێدێت ئەو تەنها رەنگێکە کەچی هەر رستەیەک
بە رەنگێک دەنوسێتەوە، تەنها ناوی تۆ نەبێت بەرەنگێکی سوورسوورتر لە لێوت
دەنوسێتەوه.
ئارام كتێبه‌كه داده‌خات، هه‌ندێك به‌بێده‌گی لێم راده‌مێنێت،
وه‌ك ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ئه‌وه بێت شتێك بڵێم، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك ئارامم گرتووه
كه ناتوانم لێوه‌كانم له یه‌كدی بترازێنم، ئه‌وه منم چاوه‌ڕێی وشه‌یه‌ك ئه‌كه‌م
تا چیرۆكه‌كه‌ی خۆتم بۆ ته‌واو بكه‌یت.
ده‌ست ده‌كاته‌وه به قسه‌كردن:
ــ له‌شه‌وێكی باراناوی مانگی دیسه‌مبه‌ردا بوو، زه‌نگی
ده‌رگای باڵه‌خانه‌كه لێیدا، كه له‌وێوه به ده‌نگده‌ره‌كه بانگی من ده‌كرا،
له ئاپارتمانه‌كه‌ی خۆمه‌وه ده‌نگده‌ره‌كه‌م كرده‌وه.
ــ فه‌رموو.
ده‌نگێكی ناسك هاته به‌ر گوێ كه له‌سه‌رمادا ددانه‌كانی
به‌یه‌كیدا ده‌دا.
ــ من نیهام.
ــ ناتناسم.
ــ له وشه‌یه‌كی نێو چیرۆكه‌كه‌ت كه‌وتمه خواره‌وه.
سه‌رم سوڕما، من خه‌ریكی نووسینی چیرۆكێك بووم به ناوی
نیها، چیرۆكێك له كۆمه‌ڵه چیرۆكی ٣ شه‌ممه.
نيها گووتی: گوێم لێ‌بوو بانگت ده‌كردم، لێ ناگه‌ڕێی بێمه
ژووروه، شه‌وه‌كه‌ی سارده و له‌م به‌رده‌رگایه‌دا موچڕكی سه‌رما ناخی پڕكردووم.
ــ نیها ئه‌و كچه‌ی ئه‌ده‌بیاتی ده‌خوێند، هه‌ندێكجار شه‌یدای
جوانی بوو، هه‌ندێك ساتیش تینووی وشه. هه‌ندێكجار بیری ده‌كردم و جارجاره‌ش لێم
دوور ده‌كه‌وته‌وه. ئه‌و كچی پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، ژیان ئازاری نه‌دابوو، شه‌ڕی
مانه‌وه‌ی له ژیاندا نه‌كردبوو، خۆر پێسته ناسكه‌كه‌ی نه‌سووتاندووه، ئه‌و وه‌ك
دایكم نه‌بوو سێری نانه‌كه له چه‌ند لایه‌كه‌وه ده‌ستی داخ كردبێت، كچی نێو
نوسینه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه بوو.
كاتێك ده‌رگای ئاپارتمانه‌كه‌م كرده‌وه نیها له‌به‌رده‌گاكه
چاوه‌ڕێم بوو، كاتێك هاته نێو داڵانه‌كه‌وه پاڵتۆكه‌ی داكه‌ند و خستییه سه‌ر ده‌ستی،
كراسێكی سووری كورتی له‌به‌ردا بوو، ته‌ماشای دیواره‌كانی نێو ژووره‌كه‌ی كرد، من
هێنده شله‌ژا بووم نه پاڵتۆكه‌م لێوه‌رگرت و نه رێگای دانیشتنم نیشاندا، من له‌سه‌ر
كه‌ره‌وێته‌یه‌ك دانیشتم و ئه‌ویش به‌ئارامی به داڵانه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕا، بێده‌نگییه‌كی
درێژ مه‌ودای به هه‌ردووكمان ده‌دا، به‌شێوه‌یه‌ك من ته‌ماشای بكه‌م و بیربكه‌مه‌وه
له‌و هه‌موو وێكچونه له‌نێوان ئه‌و و پاڵه‌وانه‌كه‌ی نێو چیرۆكه‌كه‌مدا هه‌یه،
كاتی به‌ویش ده‌دا تا بتوانێت له تابلۆكان رابمێنێت، كاتێك گه‌یشته به‌رده‌م
سێتاره‌كه بێده‌نگییه‌كه‌ی شكاند و پرسی؛
ــ ده‌توانی ئه‌م ئامێره بژه‌نیت.
منیش به‌سه‌ر ئاماژه‌ی به‌ڵێم كرد.
ــ ناوی چییه؟
ــ سێ‌تار.
نیها له شانۆگه‌ری تارماییه‌كانی ھێنریک ئیبسن چاوی به‌من
كه‌وتبوو، هه‌ر له‌وێوه ویستوویه‌تی بمناسێت به پرسیاركردن و گه‌ڕان بۆم دواجار
له‌م شه‌وه تووشه‌دا منی دۆزییه‌وه، كاتێكیش رۆیشت له‌ناو ده‌رگای ئاپارتمانه‌كه
پێی گوتم كه ده‌تبینمه‌وه، ئه‌و شه‌وه تا به‌یان بیرم له‌و دێڕه ده‌كرده‌وه كه
گووتی:
ــ له وشه‌یه‌كی نێو چیرۆكه‌كه‌ت كه‌وتمه خواره‌وه.
هه‌ستم ده‌كرد له خه‌یاڵی سه‌ری خۆمدا خول ده‌خۆم و له
راستیدا نیها بوونی نییه، كاتێكیش رۆژ بووه‌وه و ده‌چووم بۆ سه‌ر كاره‌كه‌م، هه‌ر
بیرم له‌و دیداره‌ی شه‌و ده‌كرده‌وه.
له دوانیوه‌ڕۆی ئه‌و رۆژه و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ
ماڵ كاتێك نیها له ماشێنه ره‌شه‌كه‌ی دابه‌زی و به‌ره‌و رووم هات تێگه‌یشتم كه
ئه‌مه خه‌یاڵ نییه.
سات تێده‌په‌ڕی من و نیها له‌یه‌كدی نزیك ده‌بوینه‌وه،
به‌شێوه‌یه‌ك كه چیرۆكه‌كانمان به‌یه‌كه‌وه ده‌خوێنده‌وه و ده‌چوین بۆ دیتنی فیلمه
تازه‌كان، كاتێك كه له‌نووسینگه‌كه‌م له‌ماڵه‌وه ده‌منووسی، یان خه‌ریكی كێشانی
تابلۆیه‌ك ده‌بووم، ئه‌و چه‌نده‌ها كاتژمێر به بێده‌نگی ته‌ماشای ده‌كردم، هه‌رگیز
بیرم له‌وه نه‌كردبووه‌وه كه رۆژێك بێت بتوانین ده‌ستبه‌رداری یه‌كدی بین،
پێموانه‌بوو هێڵێك هه‌بێت خولگه‌ی ژیانی من و ئه‌و له یه‌كدی جیا بكاته‌وه. كه‌چی
ئه‌و سپێده به‌هارییه هات بۆ شوێنی كاره‌كه‌م و ماڵئاوایی لێكردم و به‌بێ هیچ هۆکارێك
پێی گوتم كه ئه‌مه دوا دیدارمان ده‌بێت، من چیتر ناتوانم بتبینم.
كاتێك گه‌ڕامه‌وه بۆ ئاپارتمانه‌كه‌م ده‌فته‌ری ره‌شنووسی
چیرۆكه‌كانی (٣ شه‌ممه)م كرده‌وه دوابه‌شیم نووسی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕێی ئه‌م
رۆژه بم بۆ نووسینی تا كۆتایی پێبهێنم، دوا چیرۆك:
حیكایه‌تی دۆن ئارام
له بانجێڵه‌ی ئاپارتمانه‌كه‌مه‌وه دووكه‌ڵی سپی سیگاره‌كه‌م
به هه‌وادا ده‌دا و له‌نێو ئه‌م نوته‌كه شه‌وه‌دا به دوای تروسكایی وشه‌گه‌لێكدا
ده‌گه‌ڕێم تا بیكه‌م به ده‌ستپێكی ئه‌م چیرۆكه، هه‌ر یه‌كێك له ئێمه چیرۆكێكی
له ژیاندایه ده‌بێ بیگێڕێته‌وه، دواجار ده‌بێ خۆی له‌و ته‌مه دابماڵێت كه به‌ری
چاوانی گرتوون، ده‌بێ نامه‌یه‌ك له ژیانیدا بنووسێته‌وه كه وشه‌كان گه‌رووی ده‌گرن،
بڕێكجاریش دێوانه‌ی ده‌كه‌ن.
من ئاوا ده‌ستم پێكرد:
چیبکەم خۆشەویستم منیش دەمویست کوڕی پیاوێکی دەوڵەمەند
بوومایە و ماشێنەکەم بێنز بێت و جلوبەرگەکانم براندی ئەمپۆریۆ ئارمانی بن و بە
جێڵی رێدكێن قژم دابهێنم و بۆنی کاڵڤن کلین لەخۆم بدەم، بەڵام من کوڕی لادێم و
عەشقی کتێبم، شێتی دیتنی جوانیم و بۆنی مێخەک و نەعنام لێدێت…
ــ ئێستاش له هەموو شتێک زیاتر پێویستم بە کتێبە، بۆ
ئەوەی خۆم لەژێر دێڕێک‌دا حەشار بدەم، فاریزەیەک بکەم بەچەتر و نوقتەیەکی بە
ئەستێرە و کەوانەیەک شێوەی مانگ بێت، نیشانەی هەرپرسیارێکی گۆپاڵێک بێت بۆ دەستە
لەرزۆکەکانم، یان وشەیەک لە وڵاتێکی دوورەوە ڕاپێچم بکات بۆ نێو شەقامەکانی شار و
لێرە ون بم.
ئارام ساتێك بێده‌نگ بوو، من هه‌ر ته‌ماشام ده‌كرد. شۆفێری
پاسه‌كه ده‌ستی خسته سه‌شانه‌كانم و بانگی ده‌كردم به‌رێز.. به‌ڕێزم. سه‌رم هه‌ڵبڕی
و ته‌ماشایه‌كم كرد گوتی:
ــ ببوره گه‌یشتین ئێره دوا وێستگه‌یه.
به‌سه‌ر ره‌زامه‌ندیم بۆ نیشاندا، من هه‌ركاتێك سه‌فه‌ر
بكه‌م له‌لای په‌نجه‌ره‌وه داده‌نیشم، له‌په‌نجه‌ره‌كه‌دا هێشتا تارمایی دۆن
ئارام ته‌ماشای ده‌كردم بۆم پێكه‌نی و له‌چاوان ون بوو.