سێ هاوڵاتى لە سنورى کەرکوک دواى کوشتنیان سوتێنران
01:48 - 18/10/2020
"زەمەن"
شەوى رابردوو، لە گوندێکى ناحیەى شوانى سەر بە پارێزگاى کەرکوک سێ هاوڵاتى
کورد کوژران و دواتر لەناو ئۆتۆمبێلەکەیان سوتێنران.
بەپێى ئەو زانیارییانەى کە لەسەرچاوەیەکى ئەمنییەوە لە کەرکوک دراون بە "زەمەن"،
شەوى رابردوو، لە ناوچەی شێخ بزێنی لە گوندی توڵکی سەر بە ناحیەی شوانى سەر بە
پارێزگاى کەرکوک، ژمارەیەک چەکدار، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە.
وتیشى، ئۆتۆمبێلەکە سێ هاوڵاتی خەڵکى گوندی شەوگێڕى تێدابووە و هەر سێکیان
کوژراون و دواتر لە ناو ئەو ئۆتۆمبێلەکەیاندا سوتێنراون.
بەوتەى ئەو سەرچاوەیە، ئەو سێ کەسە دوو برا و ئامۆزایەک بوون بە ناوەکانى، ئارام
مستهفا محهممهد وههرێز مستهفا محهممهد و پێشهوا عهبدولڕهحمان
محمد.
تائێستا نازانرێت هۆکاری روداوەکە و کوژرانی ئەو هاوڵاتیانە چی بووە و هێزە
ئەمنییەکانی کەرکوکیش لێکۆڵینەوەیان لە روداوەکە دەست پێکردووە.