ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق بەرزبووەوە
04:19 - 17/10/2020
"زەمەن"
وەزارەتی تەندروستیی عێراق
ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی توشبووانی كۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان، سێ
هەزار و ٢٢١ حاڵەتی نوێی توشبوون و ٥٦ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی
تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، "لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٣٢٩
توشبووی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركراوە".
بەپێی راگەیەنراوەکەى
وەزارەتى تەندروستى عێراق، "سێ هەزار و ١٥٨ كەسیش چاكبوونەتەوە و ٥٦ تووشبووى
کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە".
لە سەرەتای سەرهەڵدانی
ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە عێراق، زیاتر لە ٤٢٣ هەزار كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و لەو
ژمارەیەش زیاتر لە ٣٥٧ هەزار چاكبوونەتەوە و ١٠ هەزار و ١٩٨ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.