کەشناسێکی عێراقی: بارانبارین دەستپێدەکات و زیاتر لە مانگێک بەردەوام دەبێت
03:48 - 17/10/2020
"زەمەن"
کەشناسێکی عێراقی
ئاماژەی بەوەکردووە، لە رۆژی هەینیەوە بارانبارین دەستپێدەکات و زیاتر لە یەک مانگ
بەردەوام دەبێت.
محەمەد عەلی کەشناسی
دیاری عێراقی لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردووەتەوە، هەینی داهاتوو، شەپۆلێکی
بارانبارینی بەردەوام سەرتاسەری عێراق دەگرێتەوە و تاوەکو دەستپێکردنی وەرزی زستان کەش
و هەوا باراناوی دەبێت.
بەپێی پێشبنییەکانی ئەو کەشناسە عێراقییە، تاوەکو دەستپێکردنی وەرزی زستانی ئەمساڵ، کەش و هەوا باراناوی و بارانبارین دەبێت.
دەشڵێت، کەشوهەوای سەرەتای
مانگی داهاتوو و ناوەڕاستەکەى کاریگەرییەکی باش و چاکی لە سەرانسەری وڵات دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
ئەمساڵ باران زۆر دەبارێت و وڵات توشی وشەکەساڵی نابێت و پێشبینی بارانبارینی زۆر
دەکرێت.