ڤیدیۆ؛ ئەمڕۆ تورکیا سیستمی S400 تاقیدەکاتەوە
12:54 - 16/10/2020
"زهمهن"
ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە پارێزگای سینۆپ سیستمی بەرگریی S400ی رووسی تاقیدەکاتەوە.
لهراگهیهنراوێكدا ئەمڕۆ ههینی 16ی ئۆکتۆبەر، وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئاگادارییەکی
لە پارێزگای سینۆپ بڵاوکردوەتەوە و رایگهیاندووه، كه ئەمڕۆ و سبەی تاقیکردنەوەی
موشەکی سیستمی S400 ئهنجام دهدرێت.
بەپێی ئەو پرۆگرامەی دانراوە تاقیکردنەوەکە شەش کاژێر دەخایەنێت و تێیدا هۆشداریی
سیستمەکە بەرامبەر فڕۆکەی بێگانە و پووچەڵکردنەوەی مووشەک تاقیدەکرێنەوە.
وهزارهتی بهرگری توركیا، وڵاتانی هاوسێی ئاگادار كردووهتهوه، کە نزیکی
کەناراوەکانی سینۆپ نەکەون، چونکە لەوێدا جموجووڵی سەربازی هەیە.
تورکیا ساڵی 2017 لەگەڵ رووسیا گرێبەستی یەکەم قۆناخی سیستمی بەرگریی S40ی بە بەهای 2.5 ملیار دۆلار واژۆکرد. پێشتر تاقیکردنەوە لەسەر راداری مووشەکەکان
کراوە، بەڵام ئەمڕۆ مووشەکەکان و تاقیدەکرێنەوە.