752 تەندروستی

بۆچی پێویستە کاتێک جلوبەرگی نوێ دەکڕیت دەبێت بشۆرێت و دواتر لەبەر بکرێت؟

01:54 - 15/10/2020

زەمەن-تەندروستی
پسپۆڕان رێنمایی دەدەن لەوەی دوای ئەوەی جلوبەرگی نوێ دەکڕی، پێویستە بشۆرێت ئنجا لەبەر بکرێت.

ماڵپەڕی لەها مەگەزین بڵاویکردەوە، زۆرێک لە کەسەکان کاتێک جلوبەرگی نوێ دەکڕن، دەیپۆشن بەبێ ئەوەی بیشۆن، لەمەشەوە پسپۆڕان روونیدەکەنەوە کە زیانی تەندروستی هەیە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکە، پسپۆڕان باس لەوەدەکەن، ئەو جلوبەرگە ماددەی ژەهراوی پێوەیە یاخود بەکتریای زیانبەخش و میکرۆب و  دەبێتەهۆی سوربوونەوەو زیپکە و هەوکردنی پێست، هەروەها باشتر بشۆرێت پاشان لەبەر بکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن