وەزیرى گەیاندن: هێڵێكی خێرای ئینتەرنێت دەگەیەنرێتە هەموو ماڵێك
11:00 - 13/10/2020
"زەمەن"
وەزیری گەیاندنی
عێراق رایگەیاند، بەم نزیكانە هێڵێكی لە رادەبەدەر خێرای ئینتەرنێت، دەگەیەننە هەموو
ماڵێك.
ئەركان شەهاب، وەزیری
گەیاندنی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، هەفتەی داهاتوو
گەیاندنی كێبڵی ئۆپتیكاڵی تایبەت بە ئینتەرنێت بۆ هەموو ماڵێك رادەگەیەنرێت ئەوەش
بە ئامانجی باشتركردنی تۆڕی ئینتەرنێت.
ئەرکان شەهاب
دەڵێت كە ملیۆنان هێڵی تایبەتی ئەو جۆرە ئینتەرنێتە كە لە رادەبەدەر خێرایە دەگەیەنرێتە
هەموو ماڵێك لەگەڵ هێڵی تەلەفۆنی نۆرماڵ كە نیمچە خۆڕاییە.
پێشتریش وەزارەتی گەیاندنی رایگەیاندبوو، كار لەسەر چارەسەرێكی نمونەیی
دەكەن بۆ كێشەی ئینتەرنێت ئەوەش بە گۆڕینی پێشكەكردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە رێگەی
بورجەكانەوە بۆ ئینتەرنێتی كێبڵ كە ئەو هەنگاوە كوالێتی تۆڕی ئینتەرنێت باشتر دەكات.