ئاماری نوێی توشبووانی كۆرۆنا لە عێراق راگەیەنرا
05:46 - 23/09/2020
"زهمهن"
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی توشبووانی كۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان، پێنج هەزار و ٥٥ حاڵەتی نوێی توشبوون و ٧٢ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق دا ئاماژەی بەوەکردووە، " لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا پێنج هەزار و ٥٥حاڵەتی توشبوی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركراوە".
بەپێی راگەیەنراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراق، "سێ هەزار و ٢٣١ كەسیش چاك بوونەتەوە و٧٢ تووشبووى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".
لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق تا ئێستا، ٣٣٢ هەزار و ٦٣٥ كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و ٢٦٤ هەزار و ٩٨٨ی تریش چاك بوونەتەوە و ٨ هەزار و ٧٥٤ كەسیش گیانیان لە دەستداوە.