384 عیراق

بەرپرسی شانە نووستووەكانی داعش لە مەخمور دەستگیرکرا

03:55 - 23/09/2020

"زەمەن"


سوپای عێراق، دەستگیركردنی بەرپرسی شانە نووستووەكانی داعشی لە سنوری قەزای مەخمور باشوری رۆژهەڵاتی پارێزگای نەینەوا راگەیاند.


لە راگەیەنراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، لە بەردەوامی هەوڵەكانی دەزگای هەواڵگریی بۆ راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش، هێزێكی سەربە هەواڵگریی سەربازی لە فیرقەی 14 و هێزێكی فەوجی هەواڵگریی، هەروەها هێزێكی فەوجی دوو لە لیوای 51ی پیادە ، یەكێك لە مەترسیدارترین چەکداری داعشیان لە ناحیەی قەراج سەربە قەزای مەخمور باشوری رۆژهەڵاتی پارێزگای نەینەوا، دەستگیركردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، ئەوەی كە دەستگیركراوە، بەرپرسی شانەی نووستووەكانی داعش بووە لە سنوری قەزای مەخمور کە كوڕێكی لە میانی ئۆپەراسیۆنەكانی كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكان كوژراوە و برایەكیشی بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستییەوە سزای 25 ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپنێنراوە.

ئەوەیش خراوەتەڕوو، دەستگیركراوەکە یەكێك بووە لەوانەی كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواكرابوو و فەرمانی دەستگیركردنیشی بۆ دەركرابوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن