347 جیهان

مردن بە‌ كۆرۆنا لە ئەمریكا 202 هەزاری تێپەڕاند

10:38 - 19/09/2020

"زەمەن"


لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 863 تووشبووی نوێی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە ئەمریكا بۆ 202 هەزار و 266 كەس بەرزبویەوە.

 
بەپێی ئامارەكانی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا، لە 24 كاتژمێری رابردوودا لە ئەمریكا 47 هەزار و 666 توشبووى نوێى كۆرۆنا تۆماركراوە، كۆتا ژمارەی توشبووان بە كۆرۆنا لە ئەمریكا بۆ شەش ملیۆن و 877هەزار و 617 كەس بەرزبویەوە.

ژمارەی ئەوانەی لە 24 كاتژمێری رابردوودا گیانیان لە دەستداوە  863 كەسە، بەمەش ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بە كۆرۆنا بەرزبووەوە ‌بۆ 202 هەزار و 266 كەس.

ئەوانەی هەڵگری ڤایرۆسەكە بوون و چاكبونەتەوە ژمارەیان گەیشتە چوار ملیۆن و 155 هەزار كەس، ئەو پشكنینانەی ئەنجامدراون زیاتر لە 95 ملیۆن و 262 هەزارە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن