هۆکارەکانی لەناکاو دابەزینی کێشی لەش و لەدەستدانی هەستی برسێتی چین؟
11:42 - 16/09/2020
زەمەن-تەندروستی
هەندێک کەس لەناکاو هەستی برسێتی لەدەست دەدەن و پسپۆڕان هۆکارەکەی بۆ
قەلەقی و دەرمانی کیمیاوی دەگەڕێننەوە.
ماڵپەڕی لەها مەگەزین لەزاری پسپۆڕانەوە بڵاویکردەوە، هەندێک لە کەسەکان
لەناکاو هەستی برسێتی لەدەست دەدەن ئەمەش مەترسی خۆی هەیە.
پسپۆڕان روونیدەکەنەوە، قەلەقی و بەکارهێنانی دەرمانی کیمیاوی و هەوکردنی
ریخۆڵەکان هۆکارن بۆ لەدەستدانی هەستی برسێتی.
لەلایەکی دیکەوە، ئەگەر لەناکاو کێشی لەشیشت دابەزی ئەوا بەهۆی کەمی
ڤیتامین و کانزاکانەوەیەو بەمەش بەردەوام هەست بە ماندووبوونێکی زۆر دەکەیت.
لەم حاڵاتانەدا، وەرزش کردن گرنگە چونکە وات لێدەکات هەست بەبرسێتی بکەیت و
خواردنی تەندروستی بخۆ و پرۆتین بۆ ژەمەکانت زیادبکە و گرنگی بە خواردنی سەوزە و
میوە بدە.