بەغدا.. خێزانێکی کورد لە ماڵەکەی خۆیاندا سەربڕدران
09:03 - 16/09/2020
"زەمەن"
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، خێزانێکی
کوردی دانیشتووی بەغدا، کە لە دایک و باوک و کچێك پێکهاتبوون، لە ماڵەکەی خۆیاندا بە سەربڕدراوی دۆزراونەتەوە.
بەپێی میدیا و چالاکوانانی عێراق، درەنگانی شەوی رابردوو، کچە دکتۆرێکی کورد بە
ناوی شیلان دارا رەئوف لەگەڵ دایک و باوکی لە ناوچەی مەنسوریەی بەغدا سەربڕدراون.
بەپێی میدیاکانی عێراق، شیلان تاقانەی دایک و باوکی بووە لە
بیستەکانی تەمەنیدا بووە و ساڵی ٢٠١٦ کۆلێژی دەرمانسازیی لە بەغدا تەواوکردووە.
هاوکات، تاوەکو ئێستا هۆکاری ئەو رووداوە
نازانرێت.

