جیهان

ڤیدیۆ.. ئاگر لە باڵەخانەیەکی بازرگانی گەورەی بەیروت کەوتەوە

11:38 - 15/09/2020 125 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


میدیاکانی ناوخۆی لوبنان رایانگەیاند، ئاگر لە باڵەخانەیەکی بازرگانی بەیروت کەوتووەتەوە، کە دوایین دیزاینی زوها حەدیدی ئەندازیاری عێراقیە.


میدیاکانی لوبنان رایانگەیاند، ئاگرەکە لە باڵەخانەی کۆمپانیای AISHTI بووە، کە یەکێکە لە باڵەخانە بازرگانییە گەورەکانی ئەو وڵاتە و دیزاینەکەشی لەلایەن زوها حەدیدی ئەندازیاری گەورەی عێراقەوە کراوە، کە دوایین دیزاینییەتی.

ئەوەش هاتووە، تێچووی دروستکردنی ئەو باڵەخانەیە ٤٠ ملیۆن دۆلاربووە و خەڵکی ناوچەکەش هۆکارەکەی بۆ کەمتەرخەمی سیاسییەکانی وڵات و گەندەڵییەکانی بەرپرسان دەگەڕێننەوە.

هاوکات، هێشتا بە فەرمی زیانەکانی ئاگرەکە رانەگەیاندراوە و هێزەکانی بەرگری شارستانی و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری رووداوەکە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement