گەرمای بەتین
01:35 - 01/07/2026
زەمەن - هەواڵ
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لە کاتەکانی ئێوارەی
ئەمڕۆ چوارشەممە (1ی تەممووزی 2026)ەوە، بای باکووری ڕۆژهەڵات بەتایبەتی لە سنووری
پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین چالاکتر دەبێت، بە جۆرێک خێراییەکەی لە نێوان
15 بۆ زیاتر لە 50 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و کاریگەرییەکەی بە شێوەی پچڕپچڕ
تا ئێوارەی سبەینێ پێنجشەممە بەردەوام دەبێت و پاشان ئاسایی دەبێتەوە.
لەبارەی گۆڕانکارییەکانی پلەی گەرماش، ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوە
کردووە، لە دە ڕۆژی سەرەتای ئەم مانگەدا بەرزترین پلەکانی گەرما لە ئاستێکی جێگیردا
دەبن، بەڵام لە کاتەکانی شەو و بەرەبەیاندا پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو
کەمتر نزم دەبنەوە.
لە کۆتایی پێشبینییەکانیدا، ئاراس جەبار ئاشکرای کردووە کە ئەگەرێکی زۆر هەیە
لە ڕێکەوتی 11ی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی گەرمای بەتین ناوچەکان بگرێتەوە، ئەمەش لەگەڵ
ئەگەری دروستبوونی گۆڕانکاریی زیاتر لە کەشوهەوادا.