حکومەتی عێراق نوێترین زانیاری لەبارەی موچەوە ئاشکرادەکات
06:49 - 14/09/2020
"زەمەن"
وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی
عێراق راگەیاند، پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠، لەپێناو رێکخستنی دابەشکردنی موچەدایە و بۆ سێ مانگی داهاتووش موچەی خانەنشینان و فەرمانبەران دابین دەکات.
ئەحمەد مەلا تەڵال، وتەبێژی
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بودجەی ٢٠٢١ ئامادەدەکرێت
و لە بودجەی ٢٠٢٠ جیاوازتر دەبێت و زۆربەی کێشانەکان چارەسەر دەکات.
راشیگەیاند، بڕی
کورتهێنان لە بودجەی ساڵێ ٢٠٢٠دا زۆرە و ئامانجی پرۆژەکە لە پێناو رێکخستنەوەی
قەرزی دەرەکی و ناوخۆی دەبێت.
هەر ئەمڕۆ، ئەحمەد
موللا تەڵال لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر ئاماژەی
بەوەکردبوو، "ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە پێناو رێكخستنی داهات و خەرجییەكان،
پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ٢٠٢٠ی پەسەندكردووە".
لە ماوەی رابردوودا،
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران، سەرۆكایەتی
كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی كردووە تایبەت بە تاوتوێكردنی پڕۆژەیاسای
بودجەی گشتیی ٢٠٢٠.