كازمی ژمارەیەك گۆڕانكاری لە پۆستە باڵاكاندا ئەنجامدا
02:49 - 14/09/2020
"زەمەن"
سەرۆكوەزیرانی عێراق مستەفا كازمی، ژمارەیەك گۆڕانکارى لە پۆستەباڵاكانی حكومەتی عێراق دا ئەنجامدا.
بە فەرمانی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، گۆڕانكاری لە ژمارەیەك پۆستی باڵای حكومەتی عێراق دا ئەنجام دەدرێت، گرنگرترینیان بریكاری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆكی دەستەی نەزاهە و بریكاری كاروباری پرۆسەكان لە دەزگای هەواڵگری عێراقی.
مستەفا غالب، بۆ پارێزگاری بانكی ناوەندی
سوها داود، بۆ سەرۆكی دەستەی نیشتمانی وەبەرهێنان
مونهیل عەزیز، بۆ ئەمینداری بەغداد
سالم جەواد چەلەبی، بۆ بەڕێوەبەری بانكی بازرگانی عێراقی TBI
د. خالد عوبێدی، بۆ بریكاری كاروباری پرۆسەكان لە دەزگای هەواڵگری عێراقی
فالح یونس، بۆ بریكاری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی
حەسەن حەلبوس حەمزە، بۆ سەرۆكی دەستەی كاغەزە داراییەكان
شێخ سامی مەسعود، بۆ سەرۆكی دەستەی حەج و عەمرە
عەلا جەواد، بۆ سەرۆكی دەستەی نەزاهە