نازم شاكر كۆچی دواییكرد
08:12 - 11/09/2020
"زه‌مه‌ن"
نازم شاكر ڕاهێنەری
پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەست دا.
ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌ینی
11ی ئه‌یلول، نازم شاكر ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق له‌شاری هه‌ولێر
بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەست دا.
نازم شاكر نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه تووشی كۆرۆنا بوو، بۆ وەرگرتنی چارەسەركردن له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هەولێر خه‌وێنرابوو،
به‌ڵام ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆچی دواییكرد.
نازم یه‌كێك بووه له یاریزانه دیاره‌كانى پێشووى عێراق له ساڵى ١٩٥٨ له‌دایكبووه‌و له جامى جیهانى ساڵى ١٩٨٦ به‌رگریكارى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بووه .
له كارى راهێنه‌ریش پۆستى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و چه‌ندین یانه‌ى جیاوازى وه‌رگرتووه .