له‌باره‌ی موچه و دۆخی دارایی سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
09:24 - 11/08/2020
زه‌مه‌ن
سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ تاوتوێكردن و بڕیاری پێویست له‌باره‌ی دۆخی دارایی و موچه‌وه كۆده‌بێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "زه‌مه‌ن" سبه‌ینێ كاتژمێر 10:30 خولهك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه كۆده‌بێته‌وه و ته‌نها ته‌وه‌ری كۆبونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به دۆخی دارایی و پرسی موچه و له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری پێویست ده‌دات.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هێشتا له‌هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگی سێ دابه‌شنه‌كراوه، له‌كاتێكدا موچه‌ی مانگی دوو به بڕینی 21% دابه‌شكرا، جگه له‌و كه‌سانه‌ی موچه‌كه‌یان 300 هه‌زار دینار و بۆ خواره‌وه بوو.
نزیكه‌ی نیوه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له رابردوودا له به‌غداوه ده‌هات، به‌ڵام به‌غدا له‌دوای ناردنی 400 ملیار دینار بۆ موچه‌ی مانگی دوو، ناردنی بودجه‌كه‌ی راگرتوه و هێشتاش دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجام.