راگه‌یاندراوێك له ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێره‌وه
11:08 - 04/08/2020
زه‌مه‌ن
ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر بڕیاریدا به‌كردنه‌وه‌ی نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیەکانی سنووری پارێزگاكه.
له‌وباره‌یه‌وه له راگه‌یاندراوێكدا ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتوه"سەبارەت بە نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، لەبەر دۆخی تەندروستی و پێداویستی خەڵک، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بەکردنەوەیان"
هه‌ر له‌و راگه‌یاندراوه‌دا ژوری ئۆپراسیۆنه‌كان ژماره‌یه‌ك مه‌رجی داناوه له‌وانه‌ش، كردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه ئاره‌زومه‌ندانه‌یه، له‌هۆڵی چاوه‌ڕوانی نابێت له چوار نه‌خۆش زیاتر هه‌بێت و پێویسته دوری نێوانیان له دوو مه‌تر كه‌متر نه‌بێت.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر:
سەبارەت بە نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، لەبەر دۆخی تەندروستی و پێداویستی خەڵک، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بەکردنەوەیان، بەو مەرجانەی خوارەوە:-
یەکەم/ کردنەوەی نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیه‌کان ئارەزوومەندانەیە.
دووەم/ لە هۆڵی چاوەڕوانی نابێت لە چوار نەخۆش زیاتری لێبێت و نێوانی هەر یەکەکیان لە دوومەتر کەمتربێت.
سێیەم/ پزیشک دەبێت دەستکێشی لەدەستبێ و ماسک ببەستێ.
چوارەم/ نەخۆش نابێت لە یەک هاوەڵ زیاتری لەگەڵ بێ و دەبێت هەردوکیان ماسکیان بەستابێ.
پێنجەم/ ڕۆژانە نۆرینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیەکان تەعقیم بکرێت.
شەشەم/ ڕۆژانە نابێت له ١٥ نەخوش زیاتر ببینرێت.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2020.8.4