675 تەندروستی

ئەگەر گۆشتی سور نەخۆیت چی بەسەر جەستەدا دێت؟

11:59 - 04/08/2020

زەمەن-تەندروستی
گۆشتی سور سەرچاوەی پرۆتینە و زیادەڕۆیی کردن لە خواردنی، گرفتی تەندروستی دروستدەکات.

ماڵپەڕی لەها مەگەزین لەزاری پسپۆڕانەوە بڵاویکردەوە، ئەگەر لە خواردنی گۆشتی سور بوەستیت و لەجیاتی ئەو خواردنانە بخۆیت کە ریشاڵ و کانزاکان و ڤیتامین لە پێکهاتەکەیاندا هەیە، ئەنجامی باشی تەندروستی دەبێت و جەستە لە ژەهر پاک دەبێتەوە.

 

پسپۆڕان روونیدەکەنەوە، زۆر خواردنی گۆشت، کەسەکە تووشی گێژبوون و سەر ئێشە و هەوکردن و شەکرە و جەڵتە دەکات، لەکاتێکدا رێژەی کۆلیستڕۆڵی زیانبەخش بۆ لە 35٪ بەرزدەکاتەوە.

 

بۆ ئەمەش پێویستە کەم کەم گۆشت بخورێت بۆ ئەوەی جەستەیەکی بەهێزت هەبێت و تووشی گرفتی تەندروستی نەبیت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن