شیوازی ژیان

ئۆژین نه‌وزاد په‌یامێك‌ بۆ شیروان عه‌بدوڵا ده‌نێرێت

01:58 - 03/08/2020 342 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن - لایف ستایل

هونه‌رمه‌ندی لاو ئۆژین نه‌وزاد په‌یامێك ئاراسته‌ی شیروان عه‌بدوڵای هونه‌رمه‌ند ده‌كات.

له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا ئۆژین نه‌وزادی هونه‌رمه‌ندی لاو له‌باره‌ی هونه‌رمه‌ند شیروان عه‌بدوڵاوه‌ ده‌ڵێت "رێزو سڵاووم بۆی هه‌یه‌ و هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی كوردستانه‌و هیوادارم هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بێت و جێگه‌ په‌نجه‌ی له‌ كاری هونه‌ری میللی دا دیاره‌".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، كه‌ هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ هه‌وادار و گوێگری گۆرانییه‌كانی شیروان عه‌بدوڵا بووه‌و زۆریشی خۆشده‌وێت.

له‌باره‌ی كه‌سایه‌تی ئۆباماوه‌ ده‌ڵێت: هیوادارم ببێته‌وه‌ به‌سه‌رۆكی ئه‌مریكا.

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement