وه‌زاره‌تی تەندروستی دوایین ئاماری گیان له‌ده‌ستدان و تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوكرده‌وه
03:30 - 02/08/2020
"زەمەن"
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێری
رابردوودا، 63 کەس بەهۆی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوەو
هه‌روه‌ها 2هەزار و 447 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون. هاوكات 2هەزار و 611 تووشبوو
چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق
لە راگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، لە له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابدروودا، 2هەزار
و 447 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و هاوكات 2هه‌زار و 611 تووشبووی
دیكه‌ش چاکبونەتەوە.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی
خستووه‌ته‌ڕوو، لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە 63
کەسی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان لەدەستداوە
به‌گویره‌ی
دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، کۆی گشتی تووشبووان گەیشتووه‌ته 129 هەزار و
151 کەس، له‌و ژماره‌یه‌ش 91 هه‌زار و 886 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه. هاوكات 4 هەزار و 868 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.