جیهان

ترەمپ تیک تۆک لە ئەمریکا قەدەغە دەکات

10:14 - 01/08/2020 88 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ئەوەی ئاشکرا کرد کە بڕیارنامەیەک بۆ قەدەغە کردنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک واژوو دەکەن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە کاتی گەڕانەوەیدا لە ویلایەتی فلۆریدا-وە بۆ واشنتۆن و لە ناو فڕۆکەدا لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و جەختی لەوە کردەوە کە ماوەیەکی زۆرە بیر لە گرتنەبەری رێوشوێن دژی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک دەکاتەوە و وتی: "تیک تۆک لە ئەمریکا قەدەغە دەکەین".
سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە لە ئێستادا دەسەڵاتی ئابووری دۆخی لە ناکاوی پێدراوە و ئەوەشی دووپات کردەوە کە بۆ قەدەغە کردنی تیک تۆک یان پەنا دەباتە بەر بەکارهێنانە ئەو دەسەڵاتە یاخود بڕیارنامەیەکی سەرۆکایەتی لەسەر واژوو دەکات.

ترەمپ ئاشکراشی کرد کە ئەگەر هەیە رۆژی شەممە ئەم بڕیارە بکرێتە فەرمی.

 

له‌ هه‌رێمی كوردستان مشتومڕی زۆر له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی تیكتۆك ده‌كرێت و داوای قه‌ده‌غه‌كردنی كراوه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement