31 جیهان

ترەمپ رازیبوو ئەم پزیشکە لە سێدارەبدرێت

02:20 - 06/10/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند: سەرۆک دۆناڵد ترامپ ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ لەسێدارەدان بە شێوەی دەستڕێژی گولـلە بۆ پزیشکی دەروونی پێشووی سوپای ئەمەریکا.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، شان پارنێل وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاشکرایکردووە،  نزال حەسەن، ئەندامی پێشووی سوپای ئەمەریکا وەک پزیشکی دەرونی لە ساڵی ٢٠٠٩ لە تەقەکردنێکی بەکۆمەڵدا لە فۆرت هود لە ویلایەتی تەکساس ١٢ کەسی کوشتووە.

باسی لەوەشکردووە، کە حەسەن لەو هێرشەدا بە هاواری "الله ئەکبەر"ی ١٢ سەربازی بێچەک و سەربازێکی خانەنشینکراوی کوشتووە و ٣٢ کەسی دیکەشی بریندار کردووە.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لەسێدارەدانی بە شێوەی دەستڕێژی گولـلە لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری بەرگری پیت هێگسێت و بە ڕەزامەندی ترامپ ئەنجام دەدرێت.

لەسێدارەدان بە تەقەکردن یەکێکە لە چەند شێوازێکی سزای لەسێدارەدان کە بەم دواییە بەڕێوبەرایەتی ترامپ لەگەڵ کورسی کارەبایی و خنکاندن بە گاز، زیادیکردووە بۆ لیستی شێوازە ڕێگەپێدراوەکانی لەسێدارەدان بۆ ئەو کەسانەی قورسترین تاوانە فیدراڵیەکان ئەنجام دەدەن.
حەسەن دوای ئەوەی دەستەی سوێندخواردنی سەربازی بە ٤٥ تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە مانگی هەشتی ساڵی ٢٠١٣دا تاوانبار کرد، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
ئەم تەقەکردنە چەند هەفتەیەک پێش ئەوە ڕوویدابوو کە بڕیار بوو حەسەن لە ئەفغانستان جێگیر بکرێت. لە کاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێکرا و بەشێکی ئیفلیج بووە و لەو کاتەوە لەسەر کورسییە.
لە سێدارەدانی سەربازی دەگمەنە و بەپێی یاسای یەکگرتووی ڕێکاری سەربازی، سزای لەسێدارەدان کە لە دادگای سەربازیدا دەردەچێت، تا سەرۆک پشتڕاستی نەکاتەوە، ناتوانرێت جێبەجێ بکرێت.
ئەگەر نیزال حەسەن لەسێدارە بدرێت، ئەوە یەکەم لەسێدارەدانی سەربازی دەبێت لە ساڵی 1961ەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن