نەتەوەيەكگرتووەكان: ئامادەين پاڵپشتى ئەنجامدانى هەڵبژاردنێكى ئازاد لە عێراق بكەين
08:04 - 01/08/2020
هەولێر- زهمهن
دواى
ئاشكراكردنى وادەى هەڵبژاردنى پێشوەخت لەلايەن سەرۆكوەزيرانى عێراق، مستەفا كازمييەوە،
نەتەوەيەكگرتووەكان پاڵپشتى خۆى بۆ ئەو بڕيارە راگەياند.
نوێنەری تایبەتیی
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، جێنین هێنیس پلاسخارت، لە راگەيەندراوێكدا
خۆشحاڵى خۆی بۆ ئاشكراكردنى وادەى هەڵبژاردنى پێشوەخت لەلايەن كازمييەوە دەربڕى.
جێنین هێنیس پلاسخارت رايگەياند، "وەكو نەتەوەيەكگرتووەكان،
ئامادەين پاڵپشتى ئەنجامدانى هەلبژاردنێكى ئازاد و شەفاف لە عێراق پێشكەش بكەين".
پلاسخارت هەرلەمبارەیەوە
وتی: "هەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئازاد و متمانەدار و گشتگیر، کە بەشێوەیەکی رێکوپێک
ئەنجام بدرێت، دەتوانێت سیستەمی سیاسیی سەرلەنوێ رێکبخاتەوە و متمانەی گشتیش دروست
بکات و دەنگ بۆ خەڵک دابین بکات و ئاواتەکانیشیان بۆ نوێنەرایەتییەكی باشتر بهێنێتەدی".
نوێنەری تایبەتیی
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، جێنین هێنیس پلاسخارت راشیگەیاند کە ئەمە
ئەرکی حکومەت و پەرلەمان و پارتە سیاسییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەیە کە
هاوبەشانە و بەیەکەوە هەڵبژاردنێکی رەوا و ئازاد و متمانەدار دەستەبەر بکەن.
سەرۆكوەزيرانى عێراق،
مستەفا كازمى رێکەوتی ٦ی حوزەيرانى ٢٠٢١ى وەكو وادەی بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پێشوەخت
لە عێراق ئاشكراكردبوو.