سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌باره‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بریاریاندا
02:06 - 12/07/2020
زه‌مه‌ن
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا تایبه‌ت به چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بڕیاردرا به‌پێی پلانێكی زه‌مه‌نی هه‌مو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جێبه‌جێ بكرێن.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 12/7/2020 مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگەی ڤيديۆ كۆنفرانسه‌وه ، سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌ت به پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كرد .
هه‌ر له‌و راگه‌یاندراوه‌دا هاتوه كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماده‌بوه و تێیدا بڕيار درا وه به‌پێى پلانێكى زه‌مه‌نى هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه په‌يوه‌ستن به چاكسازى جيبه‌جێ بكرێن له بواره‌كانى يهكخستن و رێكخستنى يه‌كه ژمێرياريهكان و رێكخستنى ههيكهليهت و ميلاكى وه‌زاره‌ت و پله‌ى سه‌ربازى و بابه‌ته‌كانى خانه‌نشينى و دۆسيه‌ى شه‌هيدان و كه‌م ئه‌ندامان به پێى ياساى چاكسازى و پرۆژه‌ى هاوبه‌شى هاوپه‌يمانان و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.