کوردستان

سێشه‌ممه‌ پشووی فه‌رمییه‌ له‌ هه‌رێم

12:21 - 12/07/2020 3503 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

رۆژی سێشه‌ممه،‌ چوارده‌ی ته‌مووز له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حكومییه‌كانی هه‌رێم ده‌بێته‌ پشووی فه‌رمی.

به‌پێى رۆژمێرى پشووه‌ فه‌رمییه‌کان له‌ هه‌رێمى کوردستان، رۆژى سێ شه‌ممه‌ى داهاتوو به‌بۆنه‌ى یادى شۆڕشى 14 ى ته‌مووزه‌وه‌ له‌ داموده‌زگاکانى حکومه‌ت پشووى فه‌رمى ده‌بێت.

ساڵانه‌ له‌ رۆژی 14ته‌مووز له‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌ پشووی فه‌رمی كه‌ له‌و رۆژه‌دا و له‌ ساڵی 1958، سیستمى پاشایه‌تى له‌ عێراق کۆتایى هات و بووه‌ کۆماری.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement