تەندروستی وادەی شەپۆلی دووەمی كۆرۆنای ئاشكرا كرد
06:32 - 10/07/2020
"زهمهن"
وەزیری
تەندروستی حكومهتی عێراق پێشبینی دەکات، لە
مانگەکانی ئەیلول و تشرینی یەکەمی ئهمساڵ،
عێراق بچێتە نێو شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
لە
چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا، حەسەن تەميمى، وەزيرى تەندروستی حكومهتی عێراق
رایگەیاند، "هێشتا عێراق نهگهیشتووهته لوتكەى بڵاوبوونەوەى ڤايرۆسی کۆرۆناوە،
لەوانەیە لە مانگەکانی ئەیلول و تشرینی یەکەم، بکەوینە نێو شەپۆلى دووەمى
ڤايرۆسەکەوە".
وتیشی،
هاوڵاتیان وهكو پێویست هاوكارنین بۆ سنوورداركردنى بڵاوبوونەوەى پەتاكە.
ئاماژهی
بهوهشكرد، ئێستا رۆژانە 11 بۆ 13 هەزار پشكنين ئەنجام دەدرێت، هەوڵدەدەن
ژمارەکە بگەیەننە 50 هەزار.
بەگوێرەی
دوایین راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە
عێراقدا گەیشتووەتە 72 هەزار و 460 کەس، کە 41380کەسیان چاکبوونەتەوە. هەروەها لەکۆی تووشبووان،
دوو هەزار و 960 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.