دەبێت ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت پێ بڵێت؟
09:08 - 09/07/2020
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 9-7-2020 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
پێویستە خۆت چاک بکەیت پاشان رێنمایی کەسانی دیکە بکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەڵسوکەوتت باش بکە ئەگەر نا لەدەستی دەدەیت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
کاتێک دەچیتە سەر کارێکی نوێ بیرۆکەکانت بەردەست بکە بۆ ئەوەی بە تەواوی جێگەی خۆت بکەیتەوە، خۆت ئەوەندە مەخەرە بەر خۆر.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
پێویستە پەڕەیەکی نوێ لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەڵبدەیتەوەو ئەوەی لە رابردوودا روویداوە لە بیری بکەیت تاوەکو هاوسەرگیری بکەن.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
هەموو کارەکانت رێکبخەرەوەو بە باشی بیر لە شتەکان بکەرەوە، کاتی گونجاوە بۆ ئەوەی بەدوای کەسێک بگەڕێیت بۆ هاوسەرگیری.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
بەهۆی ئەوەی خۆشەویستیەکی زۆرت بۆ کەسەکانی دەوروبەرت هەیە، هەمیشە دڵخۆش و ئاسوودەیت و ویژدان لە پێش هەموو شتێکەوە دا دەنێیت.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
بەهۆی غیرەکردنی زۆر و عینادییەوە کەسە نزیکەکانت لەدەست دەدەیت و رقیان بۆت دەبێت، پشوویەک وەربگرە و بە پەیوەندییەکانت بچۆرەوە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
پێویستە کارەکەت خۆشبوێت و دڵسۆزانە هەوڵی جدی بۆ بدەیت، بە سوود وەرگرتن لە زیرەکی و داناییت دەتوانییت پلەیەکی باش وەربگریت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
پێویستە ژیانی هاوسەرگیریت بگۆڕیت و چەند گۆڕانکارییەکی تێدا بکەیت بۆ ئەوەی هەست بە بێزاری نەکەیت و کاریگەری لەسەر دەروونت نەبێت.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی هەموو خۆت بچەسپێنیت لە شوێنی کارەکەت بەڵام پەلە مەکە لە هەنگاو نان، تووشی سەرئێشە دەبیت.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
ئەمڕۆ پڕاو پڕ دەبێت لە رووداوی جیاواز و چەند شتێک بۆ پێشبینی دەکرێت و بەشداری بۆنەیەکی تایبەت دەکرێیت و کەسانی باش دەناسیت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
هەوڵبدە چاوپۆشی لە هەندێک شتی کەسە نزیکەکانت بکە و ئابڕوویان مەبە، بەدوای کاردا دەگەڕێیت و بەمنزیکانە مژدەیەکی خۆش دەبیستیت.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
ئەمڕۆ لەهەموو شتێکدا هەست بە تەمبەڵی زۆر دەکەیت بەهۆی ئەوەی خەوتنت کەمە، ئێوارە ساتێکی خۆش لەگەڵ خێزانەکەت بەسەردەبەیت.