تاعون لە چین بڵاوبۆوە
11:15 - 07/07/2020
"زهمهن" دانا حەمەعەزیز
سێ کەیسی توشبوو بە تاعونی بیوبۆنیك Bubonic plague لە چین ئاشکرا کرا.
دوو برا لەگەڵ هەرزەکارێکی پانزە ساڵ، لە نزیك شاری هۆهۆت ی هەرێمی مەنگۆلیای
چین، بەهۆی خواردنی گۆشتی (مارمۆت)ە وە دوچاری ئەم بەکتریابوون و ئێستا لە ژێر
چاودێری پزیشکی ورددان.
دەسەڵاتدارانی چین ناوچەکەیان گەمارۆداوە و خاڵی پشکنینیان بە چواردەوریدا
داناوە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دا لە مەترسی بڵاوبوبەوەی ئەم پەتا
کوشندەیە.
تاعونی بیوبۆنیك لە ساڵی ١٣٤٦ بڵاوبۆوە و حەوت ساڵی خایاند، لەو ماوەیەدا
نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن کەسی لەناوبرد.