تەندروستی

کەڕووی پێست چۆن تووش دەبیت و چارەسەری چییە؟

12:30 - 07/07/2020 303 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-تەندروستی
لەگەڵ هاتنی وەرزش هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، دەبێت زیاتر ئاگاداری پێست بین کە تووشی سوتان و کەڕوو و رەشبوونەوە نەبێت و زیانی پێنەگات.


پسپۆڕان دەڵێن کەڕووی پێست چەند جۆرێکی هەیە و لە رێگەی چەند شتێکەوە تووش دەبیت لەوانە:-

- بەکارهێنانی هەندێک سابوون بەهۆی بوونی ماددەی کیمیاوی تێیدا پێست دەسووتێنێت و وشکی دەکاتەوەو دەبێتە هۆی دروستبوونی کەڕووی سەر پێست.
- ئەگەر لە وەرزی گەرمادا ماددەی کیمیاوی لە پێست بدەیت تووشی کەڕووی دەکات.
- لەبەرکردنی هەندێک جۆری پۆشاک بەتایبەت ئەوانەی لە ماددەی نایلۆن دروستکراون بەکتریا لەسەر پێست دروست دەکەن.
- زۆر عارەق کردنەوە بەتایبەت لە شوێنە گەرمەکاندا دەبێتە هۆی توشبوونی پێست بە کەڕوو.
- بەکارهێنانی کەلوپەلی کەسی توشبوو بە کەڕووی پێست دەبێتە هۆی توشبوونی کەڕووی پێست لە کەسی ساغدا.

پسپۆڕان دەڵێن بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە پێویستە کەسی توشبوو دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکات و چارەسەر وەربگرێت، ئەگەریش کەسەکە توشنەبوو پێویستە زوزو خۆی بشوات و قوماشی پۆشاکەکەی لە جۆری لۆکە بێت و کەلوپەلی کەسی توشبوو بەکار نەهێنێت هەروەها لەو شوێنانە نەمێنێتەوە کە پلەی گەرمی تێیدا بەرزە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement