460 عیراق

عێراق.. به‌ موشه‌ك هێرشكرایه‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز

02:40 - 05/07/2020

"زەمەن"

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند کە لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی مووشەکێکی کاتیۆشا بۆسەر خانوویەک لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا، منداڵێک برینداربوو.


شانەی راگەیاندنی ئەمنیی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، مووشەکێکی کاتیۆشا کە لە ناوچەی عەلی ساڵح-ەوە لە بەغدا ئاراستە کرابوو لەسەر خانوویەکی ناوچەی سەوز، کەوتووەتە خوارەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکەدا، منداڵێک برینداربوو و زیانی ماددیش بەر ماڵەکە کەوتووە.

لە راگەیەندراوەکەی شانەی راگەیاندنی ئەمنییدا هاتووە "هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی ئوم عیزام سنووری شاری بەغدا هێرشێکی مووشەکیان پووچەڵکردووەتەوە کە لە میانیدا، دەستیان بەسەر مووشەکێک کاتیۆشا و سەکۆیەکی ئاراستەکردنی مووشەکدا گرتووە".

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو مووشەکەی کە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەردا گرتووە، ئامادەکرابوو بۆ ئەوەی ئاراستەی ناوچەی سەوز بکرێت.


ناوە ناوە مووشەك ئاراستەی ناوچەی سەوز و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەكرێت، بێ ئەوەی هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لێ رابگەیەنێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن