بەم دوو گیراوەیە بە یەک رۆژ دەموچاوت سپی بکەرەوە
12:46 - 05/07/2020
زەمەن-تەندروستی
لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین خانمان زیاتر پێستیان وشک دەبێت و رەش دەبێتەوە کە بەهۆی گەرمی کەشو هەواوە دەبێت.
ماڵپەڕی "بشرتک.کوم" کە تایبەتە بە جوانکاری خانمان، بڵاویکردەوە کە بە دوو گیراوە دەتوانیت بە یەک رۆژ دەموچاوت سپی بکەیتەوە، وەک:-
- زەردەچەوە بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە ماددەی دژە ئۆسکان و لیمۆش بەهۆی ڤیتامین سی تێیدا دەبێتە هۆی سپیبوونەوەی پێستی دەموچاو.
یەک کەوچک
زەردەچەوە لەگەڵ کەوچکێکی بچوک لە ئاوی لیمۆی سروشتی تێکەڵ بکە تا دەبێتە
گیراوەیەکی خەست.
پاشان بیدە لە
دەموچاوت بۆ ماوەی 10-15 خولەک و دواتر بە ئاو بیشۆ، دەبینیت دەموچاوت سپی بۆتەوەو
دەتوانیت هەفتەی دووجار بەکاربێنیت.
- چای سەوز بەهۆی ماددەی دژە هەوکردن پێست لە تیشکی سەروو بنەوشەویی دەپارێزێت و چرچ و لۆچی ناهێڵێت.
گەڵای برنج لەگەڵ چاوی سەوز تێکەڵ بکە و بیدە لە دەموچاوت بۆ ماوەی 15-10 خولەک دواتر بە ئاو بیشۆ ئەنجامەکەی زۆر باش دەبێت.