2247 کوردستان

پێنج شه‌ممه‌ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

10:34 - 30/06/2020

"زه‌مه‌ن"


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی پێنجشەممە، موچەی مانگی شوباتی ساڵی 2020ی وەزارەتی دارایی و چەند شوێنێکی دیکە دابەشدەکرێت.


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی كوردستان به‌ دیجیتاڵ میدیای "زه‌مه‌ن"ی راگەیاند، رۆژی پێجشەممە، موچەی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و لیوای نەوت دابەشدەکرێت، رۆژانی دواتریش دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکانی دیکە بەردەوام دەبێت.

وتیشی، ڕۆژی چوارشەممە، بەهۆی رێکخستنی میزانیەی نیوەی ساڵ لە لایەن بانکەکانه‌وه‌، موچە دابەشناکرێت، بەڵام پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێتەوە.

له‌ چه‌ند رۆژی رابردووشدا، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا دابه‌شكران.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن