ئەگەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوویت ئەم خواردنانە بخۆ؟
12:14 - 28/06/2020
"زەمەن"
ماڵپەڕی "صحتي" لە راپۆرتێکیدا چەند رێنماییەکی بۆ توشبووانی
ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە کە گرنگی بە خواردنی تەندروست بدەن بۆ ئەوەی کۆ ئەندامی
بەرگری لەشیان لە دژی ڤایرۆکەسە بەهێز بێت.
بۆ ئەوەی کۆ
ئەندامی بەرگری لەشت بەهێز بێت ئەم خواردنانە بخۆ:-
- گرنگی بەو خواردنانە بدەن کە ماددەی دژە ئۆکسانیان تێدایە وەک توو، سیر،
پیاز، گێزەر، باینجان.
- گرنگی بەو خواردنانە بدەن کە دەوڵەمندە بە ڤیتامینەکانی C و B و E وەک پرتەقاڵ، لیمۆ، مانگۆ، شوتی، توو، کێوی، ئەنەناس، شیلک، تەماتە، بیبەر،
سپێناخ، کەلەرم، گۆشتی مریشک، هێلکە، - ماست، پەنیر، گۆشتی مانگا، مێوژ، ماسی،
کشمیش، دانەوێڵکەکان.
- گرنگی دان بەو خواردنانەی مادە دژە هەوکردنی
تێدایە وەک، بروکلی، بیبەری توون، ترێ، ماسی، هەروەها زەردەچەوە بکەیتە هەموو
خواردنێکەوە.
- خواردنەوە بڕێکی زۆر لە ئاو لەگەڵ سەوزە و میوە و
شۆربا.