بەغدا قەدەغەی کرد، ئەم بەرهەمانەی هەرێم وەربگرێت
06:50 - 24/06/2020
"زه‌مه‌ن"
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی فیدرال، بڕیاری قەدەغەكردنی چەندین بەرهەمی
دەركردووە لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ خوارو و ناوەڕاستی عێراق ره‌وانه بكرێت.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، پێچەوانەی بڕیاری ژمارە 13ی ساڵی 2019ی
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی فیدراڵ بڕیاریداوه، ره‌وانه‌كردنی
چه‌ندین به‌رهه‌می هه‌رێمی كوردستان، بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق قه‌ده‌غه بكات،
ئه‌وان به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌و بڕیاره كردوه‌و له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیدان.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگەیاندراوێك لە
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
وەزارەتی كشتوكاڵی
حكومەتی فیدرال بڕیاری قەدەغەكردنی چەندین بەرهەمی دەركردووە لە هەرێمی كوردستانەوە
بۆ خوارو و ناوەڕاستی عێراق.
دوای دەرچوونی بڕیارەكە
وەزارەتمان لە پەیوەندی بەردەوام دابووە بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە بڕیارەكە بكرێت،
لەرێگەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغداد نوسراومان ئاراستەی وەزارەتی كشتوكاڵی
حكومەتی عێراق كردووە، چونكە دەرچوونی ئەم بڕیارە پێچەوانەی بڕیاری ژمارە 13ی ساڵی
2019ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە.
هەروەها لەگەڵ جێگری
سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عێراق كە نوێنەری كوردە لەهەوڵداین بۆ چارەسەركردنی.
لە خاڵی چوارەمی
بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران( هاوپێچی ئەم رونكردنەوەیە) هاتووە كە نوێنەری وەزارەتی
كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەشدار دەبێت لە بڕیاری دەرچوونی قەدەغەكردنی بەرووبوومی
كشتوكاڵی.
خاڵی پێنجەمیش رێگەی
داوە كە بەرهەمی كشتوكاڵی و ئاژەڵی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت بۆ
پارێزگاكانی خوار و ناوەڕاستی عێراق.
پشتبەستن بە بڕیارەی
ژمارە 13ی ساڵی 2019ی ئەنجوومەنی وەزیران عێراق و لەپێناو بەرژەوەندی جوتیاران و
خاوەنكارانی هەردولا لە پەیوەندی بەردەوامداین بۆ پێداچوونەوە بە بڕیارەكە و چارەسەركردنی.
وەزارەتی كشتوكاڵ
و سەرچاوەكانی ئاو
24/6/2020