شۆفێرێکی تەکسی بەهۆی ئەوەی هاوسەرەکەی جوان بووە بەشێوازێکی دڕندانە دەیکوژێت
09:55 - 23/06/2020
"زەمەن"
لە وڵاتی ئێرلەندا، شۆفێرێکی تەکسی بەهۆی ئەوەی هاوسەرەکەی زۆر جوانبووە بە شمشێر و کیرد دەیکوژێت و پارچە پارچەی دەکات.
ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، لە شاری دبلنی وڵاتی ئێرلەندا، شۆفێرێکی تەکسی کە خاوەنی دوو منداڵە، جین ئیگرزی هاوسەری بە شمشێر و کێرد دەکوژێت و پارچە پارچەی دەکات.
دوای رووداوەکە یەکێک لە منداڵەکانی دەچێتە لای دراوسێکانی بۆ ئەوەی هاوکاری بکەن بەڵام تا دەگەنە شوێنی رووداوەکە کۆتایی بە ژیانی جین هاتووە.
لە ئێستادا شۆفێرەکە دەستگیرکراوەو لەژێر لێکۆڵینەوەی وردی پۆلیسدایە، رووداوەکەش خەمی لەدڵی دراوسێکان و دانیشتوانی ناوچەکە دروستکردوە.