دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
09:52 - 22/06/2020
زه‌مه‌ن
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان، له سبه‌ینێ یان دوو سبه‌ینێ ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی موچه ده‌كاته‌وه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت ده‌بێت موچه وه‌رده‌گرێت.
سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە «زەمەن» ی راگەیاند، کە لە سبەینێ یان دوو سبەینێ وە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەکرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی موچه وه‌رده‌گرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكرد، بەپێی ئەو رێکخستن و کەمکردنەوەیەی حکومەت بۆ مووچەی مانگی دوو کردویەتی، لە ئێستادا نزیکەی (٥٠٠) ملیاری لە بەردەستدایەو پێدەچێت لەماوەی چەند رۆژێکی کەمدا حکومەت مووچەی هەموو وەزارەتەکان بەیەکەوە دابەشبکات.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مانگانه بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان، پێویستی به 861 ملیار دیناره، كه له‌ئێستادا به‌هۆی راگرتنی بودجه‌كه‌ی له‌به‌غداوه و دابه‌زینی نرخی نه‌وت ناتوانێت موچه له‌كاتی خۆیدا دابه‌ش بكات.
دوێنێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی بۆ موچه رووبه‌رووی بۆته‌وه بریاریدا، به برینی 50% ی موچه‌ی وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و پله‌باڵاكان به‌وانه‌شه‌وه كه خانه‌نشینن به پله باڵا، هاوكات بڕیاریدا به بڕینی 21% ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ موچه‌ی ئه‌م مانگه، جگه له‌و كه‌سانه‌ی موچه‌كانیان 300 هه‌زار دینار و بۆ خواره‌وه‌یه.