نرخی ئینتەرنێت بە ڕێژەی لە 25% کەمدەکرێتەوە
06:32 - 31/05/2020
"زهمهن"
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومهتی هەرێمی
کوردستان ڕایدهگهیهنێت، لە سبەینێوە 1/6/2020، نرخی ئینتەرنێت بە ڕێژەی لە ٢٥%
کەمدەکرێتەوە.
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی
حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەردوو کۆمپانیاکانی
(ڤایبەر ئۆپتیک و فاسلینک)ی تایبەت بە دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، بڕیاریاندا
نرخەکانیان بە ڕێژەی لە ٢٥% كهمبكهنهوه و لە سبەینێشەوە خیراییەکەیانی ئینتهرنێت
دەکەن بە دوو هێندە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕابردوو لە ئێستاشدا هەزاران
پەیوەندی دەکرێت بە وەزارەتەکەیانەوە سەبارەت بە گرانی نرخی ئینتەرنیت و خێراییەکەی،
هەر بۆیە دوو کۆمپانیای گەورەی ئینتەرنێت
کە برتین لە کۆمپانیاکانی (ڤایبەر ئۆپتیک و فاسلینک) بڕیاریدا بە ٢٥%ی نرخەکانیان
کەمبکەنەوە.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی
کوردستان داواشی لە کۆمپانیاکانی دیکەی دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت کرد، دەستپێشخەری
بکەن و بێنەپێشەوە و نرخی خزمەتگوزارییەکانیان هەرزان بکەن بۆ هاوڵاتیان.