گهنمی جوتیارانی كورد سوتێنرا
08:03 - 25/05/2020
"زهمهن"
لە
گوڵاڵە و داقووق مهخمور، دەخڵودانی جوتیارانی کورد سووتێندرا.
نیهاد محەمەد، وتەبێژی
پۆلیسی دیالە، له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا رایگەیاند، لە دووەم رۆژی جەژنی
رەمەزاندا لە سنوری شارۆچكەی گولاڵە و شێخ باوە، ئاگر لە زەویوزاری جووتیاران بەر
دراوە و بەو هۆیەوە نزیكەی 30 دۆنم زەوی لە دەخڵودانی جووتیاران سووتێنرا.
وتیشی، جیاواز لە
پێشوو ئەمجارەیان بە شەو ئاگریان لە دەخڵودانی جووتیاران بەر داوە و تیرۆریستان لە
ڕۆژانی جەژندا سەرقاڵیی جووتیاران و قەدەعەی هاتوچۆیان قۆستووتەوە ئاگریان لە
دەخڵودانیان بەر داوه.
هاوكات بەرەبەیانی
ئەمڕۆ دووشەممە ئاگر لە زەوی و دەخڵودانی جووتیارانی گوندی (سنوور) لەسنوری داقووق
بەر دراوە.
لهلایهكی دیكهوه، پاشنیوەڕۆی
ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارانی مەخموور كەوتەوە، بەوھۆیەوە زیاتر
110 دۆنم سوتاوە، كە دەغڵودانی دوو جوتیاری كوردە.
تائێستا ھۆكاری
ئاگركەوتنەوەكە نەزانراوە، بەڵام ئەمساڵ زیاتر لە 15 حاڵەتی ھاوشێوە لە مەخموور
ھەبووە و ھەموو لە نێو دەغڵودانی جوتیارانی كورد روویداوە.
بەپێی
بەدواداچوونەكان، جگە لە ناوچە كوردستانییەكان، هیچ ئاگرێك لە شوێنی دیكە نەكەوتووەتەوە.