بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش حكومه‌ت له قه‌یراندایه
08:42 - 22/05/2020
"زه‌مه‌ن"
راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مانگی داهاتوو، حكومه‌تی
عێراق دووچاری ئاسته‌نگ و قه‌یرانی قوڵ ده‌بێته‌وه، ئاشكراشیكرد، چاو به مووچه‌ی پله باڵاكاندا ده‌خشێندرێته‌وه.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، كۆی گشتی داهاتی مانگی
ئایار، كه‌متر بووه له (2) ترلیۆن دینار، له كاتێكدا عێراق ته‌نیا بۆ
دابینكردنی مووچه و خه‌رجییه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت، پێویستی به پێنج ترلیۆن
دینار هه‌یه له‌مانگێكدا.
راشیگه‌یاند، داهاتی نا
نه‌وتی عێراق زۆر كه‌مه و مانگانه ده‌وروبه‌ری 100 ملیار دیناره.
وتیشی، حكومه‌تی عێراق، مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی له رێگه‌ی
قه‌رزكردن له بانكه‌كانی ناوخۆ دابینكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا به‌غدا رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی
گه‌وره بووه‌ته‌وه بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران، چونكه داهاتی نه‌وت
له مانگی ئایاردا زۆر كه‌م بووه، هه‌روه‌ها تیمێكی دارایی پێكهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی
كار له‌سه‌ر دابینكردنی مووچه‌ی مانگی داهاتوو بكات.
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌وڵی چاكسازی له مووچه‌دا له
ئارادایه، به جۆرێك چاو به مووچه‌ی پله باڵاكاندا بخشێندرێته‌وه و پارێزگاری
له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی و مووچه كه‌مه‌كان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت
مووچه‌ی مانگی شه‌ش دابین بكرێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مای چاكسازییه‌ش دابه‌ش بكرێت.
به‌پێی قسه‌ی راوێژكاری دارایی
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ
چاكسازی دارایی و ئابووری، كار له‌سه‌ر دووباره رێكخستنه‌وه‌ی سیستمی دارایی
گشتیی و مووچه له عێراقدا ده‌كه‌ن و پێوه‌ر و بنه‌مای نوێ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و
سیستمه داده‌نێن.