حكومه‌تی عێراق رۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنی ره‌مه‌زانی دیاریكرد
08:21 - 19/05/2020
"زه‌مه‌ن"
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق
بڕیاریدا، رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو تا رۆژی پێنج شه‌ممه، له دام و ده‌زگاكاندا
پشووی فه‌رمی بێت، به‌هۆی جه‌ژنی ره‌مه‌زن.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی،
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق بڵاویكرده‌وه، له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، بڕیاردره‌وه له‌رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو 24/5/2020 تا
رۆژی پێنج شه‌ممه، له عێراقدا پشووی فه‌رمی بێت به‌هۆی جه‌ژنی ره‌مه‌زان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه
قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی په‌یڕه‌و ده‌كرێت له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، به‌هۆی هه‌ڵكشانی
تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌عێراقدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی
هاتووچۆ و توندكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی ده‌كردوه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران بڕیاریداوه، مووچه‌ی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی عێراق دابه‌ش
بكرێت به‌بێ هیچ لێبڕینێك.