ئه‌وه‌ی به حكومه‌تی هه‌رێم خۆی چاره‌سه‌رده‌كرێت، بێ پاره‌ی نه‌وت
01:39 - 27/04/2020
شیکاری: محەمەد حسێن - تایبەت بە زەمەن
حكومه‌تی
عێراق به‌فه‌رمی به‌شه بودجه‌كه‌ی كوردستانی راگرت. به‌مه‌ش هه‌رێم زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و داهاتانه‌ی له‌ده‌ستدا
كه‌بۆ موچه‌و خه‌رجیه گشتیه‌كانی پێویستیه‌تی له كاتێكدا
داهاته نه‌وتی و ناوخۆییه‌كانی خۆیشی ته‌واو كه‌مبۆته‌وه به هۆی لێكه‌وته‌كانی
په‌تای كۆرۆناوه. هه‌موو ئه‌مانه پێكه‌وه كوردستانیان
خستۆته به‌رده‌م رستێك قه‌یران و ئاڵه‌نگاری دارایی و سیاسی قورسه‌وه. به‌شێكی ئه‌م گرفتانه له‌ده‌ره‌وه‌ی توانا‌و
ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمن، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تیه‌كی زیره‌ك ده‌توانێت زۆربه‌یان چاره‌سه‌ربكات
به بێ داهات و پاره‌ی زۆری نه‌وت.
هه‌رچه‌نده
داهاته‌كانی هه‌رێم به راده‌ی زیاتر له ٦٥% كه‌می كردووه، به‌ڵام هێشتا حكومه‌ت زۆر رێگا‌و ده‌رگای
كراوه‌ی له‌به‌رده‌مدایه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه داراییه‌كانی رێكبخاته‌وه، داهاتی
زیادبكات و گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدان كه‌مبكاته‌وه. به‌مه‌ش ده‌توانێت قه‌یرانه‌كه تێپه‌ڕێنێت به ئازار‌و تێچوویه‌كی كه‌متره‌وه، باشتر له‌وه‌ی ساڵی ٢٠١٤ كردی.
هه‌ربۆیه هێزه سیاسیه‌كانی به‌شدار له حكومه‌ت (پارتی، یه‌كێتی، گۆڕان) له به‌رده‌م دوڕیانێكی سه‌ختدان، یان ئه‌وه‌تا شانده‌نه
به‌ر به‌رپرسیارێتی خۆیان و یارمه‌تی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كه بده‌ن، یاخود به به‌یاننامه‌و گه‌مه سیاسیه نه‌زۆكه‌كانیان
ئاژاوه‌یه‌كی عه‌به‌سیانه دروست بكه‌ن بۆ راكردن له به‌رپرسیارێتی و هێنده‌ی ترژیان
و بژێوی خه‌ڵك قورسبكه‌ن (وه‌ك ئه‌وه‌ی له زینی وه‌رتێ ده‌ستیانپێكرد). ئه‌مه‌ی دووهه‌میان زۆر ئاسانتره، به‌ڵام
دوورنیه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێ بێت.
په‌تای كۆرۆنا
بۆ كه‌س چاوه‌ڕوانكراو نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و قه‌یرانه
دارایی و ئابوریه‌ی ئه‌مڕۆ توشی كوردستان
وعێراق بووه هه‌میشه چاوه‌ڕوانكراو بووه؛ ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و مۆدێله
ئابوریه رێنتخۆریه یه كه له‌١٩٧٠ ا كانه‌وه ئه‌م وڵاته‌ی پێده‌برێته‌ڕێوه. رێكخراو‌و ده‌زگا ئابورییه‌كانی جیهان له ١٧
ساڵی رابردوودا سه‌دان راپۆرت و هۆشدارییان داوه‌ته به‌رپرسانی به‌غداوهه‌ولێر
له‌باره‌ی مه‌ترسیه‌كانی ئه‌م مۆدێله ئابوریه، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی
ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و ئاسانی ئیداره‌دان له‌سایه‌ی نه‌وتفرۆشتندا نه‌یهێشت هیچی
لێبگۆڕن.
هه‌ربۆیه ئه‌م
قه‌یرانه‌ی ئێستا به‌رهه‌می ١٧ساڵی رابردووی حوكمڕانی پارتی و یه‌كێتیه نه‌ك ته‌نها
په‌تای كۆرۆنا. ئه‌وان به ویست و پلان و ئامانجی سیاسی
كورتبینانه‌وه ژماره‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمیان له نزیكه‌ی ٣٠٠ هه‌زاری ساڵی ٢٠٠٣ه‌وه
گه‌یانده ملیۆنێك و ٣٠٠ هه‌زار. ئێستا هه‌رخۆیشیان
ناچارن شانده‌نه به‌ر راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵه كاره‌ساتباره. له كه‌رتی تایبه‌تیشدا، هه‌موو ئه‌و
بازرگان و كۆمپانیانه‌ی كه تۆمه‌تبارن به خراپ-كه‌ڵكوه‌رگرتن
له ماڵی گشتی و قۆرغكردنی بازاڕ هه‌ر دیسان له سێبه‌ری ئه‌م حزیبانه‌دان.
ئه‌وه‌ی به
حكومه‌تی هه‌رێم خۆی ده‌كرێت و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی ناوێت
له‌وه‌ته‌ی په‌تای
كۆرۆنا ده‌ركه‌وتووه، ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی سیاسه‌ته ئابوریه‌كان له له‌نده‌ن،
سێ كتێبی ئه‌لیكترۆنی بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا دیدو سه‌رنجی گه‌وره ئابوریناسه‌كانی
جیهانی تیاخستۆته‌ڕو له‌سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ لێكه‌وته ئابوریه‌كانی
ئه‌م په‌تایه. هه‌موو ئه‌و پێشنیار‌و چاره‌سه‌ریانه‌ی له‌و
كتێبانه‌دا هاتوون به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه حكومه‌ته‌كان، به‌په‌له و به هه‌موو
توانایانه‌وه، فریای بازاڕ‌و كه‌رتی دارایی بكه‌ون؛ یارمه‌تی خێرای هه‌ستانه‌وه‌ی
ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه به هۆی ئه‌م په‌تاوه داهات و بژێوییان له‌ده‌ستداوه،
یان توشی بێبازاڕی و زیانی دارایی بوون.
به بێ
پشتگیری درایی حكومه‌ت هه‌ستانه‌وه‌ی
دوایی داكشانه ئابوریه‌كان (Recession)كاتێكی زۆری پڕئازاری
ده‌وێت. هه‌ر نه‌بوونی ئه‌م رۆڵه‌ی حكومه‌ت وایكرد خه‌ڵك و بازاڕی كوردستان تا
ئێستاش كاریگه‌ری قه‌یرانه‌كه‌ی ٢٠١٤یان پێوه‌دیار بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی بانكی ناوه‌ندی و
سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی نیه، له ڕوی پاره‌داركردن و میكانیزمه داراییه‌كانه‌وه
زۆری پێناكرێت، به‌ڵام لانی كه‌م ده‌توانێت یارمه‌تی رێكخستن و سه‌قامگیركردنی
بازاڕ بدات به ئاراسته‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه و ئاسایش بۆی. ده‌توانێت رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بێت له رێكخستنی
ئاڵوگۆڕه بازرگانیه‌كان و خستنه‌گه‌ڕی ده‌زگا حكومیه‌كان بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌و
كار‌و پرۆژانه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت كه په‌تاكه زیانی پێگه‌یاندوون. ئه‌مانه زۆر قورس نین بۆ حكومه‌ت و زۆربه‌شیان
پاره‌ی ناوێت.
بێگومان
چاكسازی ئابوری به چه‌ند قۆناغێك ده‌بێت و كاتێكی زۆری ده‌وێت
و له‌سه‌ر تێری و له كاتی به‌رزی نرخی نه‌وتدا ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ندێك هه‌نگاوی
به‌په‌له‌و كوتوپڕهه‌یه كه پاره‌ی زۆری ناوێت و له ئه‌مڕۆشدا فریای حكومه‌ت ده‌كه‌وێت،
ده‌بنه سه‌ره‌تایه‌كی باشیش بۆ هه‌ر چاكسازیه‌كی بنه‌ڕه‌تی كه له ئاینده‌یه‌كی
نزیكدا سه‌رپێ بخرێت. ئه‌و هه‌نگاوو
ڕێكارانه ئه‌مانه‌ن:
1-رێكخستنی بازاڕی كاری ئه‌و كرێكار‌و پیشه‌وه‌رو كاسبكارانه‌ی كه له ئابوری نافه‌رمی هه‌رێمدان (ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگاكان و تۆماری حكومه‌تدان). ئه‌مانه، كه بناغه‌ی سه‌ره‌كی كه‌رتی تایبه‌تن، به هۆی ئه‌م قه‌یرانه‌وه زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتووه‌و گرنگه حكومه‌ت له مایه‌پوچبوون و كه‌وتنه ژێر هێڵی هه‌ژاری بیانپارێزێت، ئیتر به كۆمه‌كی دارایی بێت یان به‌خشینیان له هه‌ندێك باج و رسومات. بۆ نمونه، حكومه‌ت ده‌توانێت له ساڵێكی باجی خاوه‌ن موڵكه‌كان خۆش ببێت، ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ردا كرێی مانگێكی كرێچییه‌كانیان ببه‌خشن به‌ومه‌رجه‌ی كرێكار‌و كارمه‌نده‌كانیان له‌سه‌ركار ده‌رنه‌كه‌ن. زیاتر له ٥٥%ی هێزی كاری كوردستان له‌م كه‌رته‌دان، كه هه‌ر له‌سه‌رتاوه ”ره‌وشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نزم و داهاتێكی ئابوری نزمی هه‌یه به پێی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان.
2-رێكخستنه‌وه‌ی بازرگانی و ده‌ستگیرۆییكردنی كۆمپانیا‌و شوێنكارو پرۆژه‌كان به‌پێی دۆخی ئێستا‌و ره‌چاوكردنی زیانی پرۆژه بچوك و مامناوه‌ندیه‌كان به‌هۆی ئه‌م په‌تاوه رۆڵێكی گرنگی ده‌بێت بۆ راهاتن له گه‌ڵ قه‌یرانه‌كه. ئه‌مه پێویستی به پاره‌ی نه‌وت نیه، به‌ڵكو ڕوئیاو شاره‌زایی و ئیراده‌ی سیاسی ده‌وێت، به‌وه ده‌بێت كرێی ئاووكاره‌باو باجیان له‌سه‌ر كه‌مبكرێته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی قه‌یرانه‌كه تێده‌په‌ڕێت، یان پشتگیری به‌رهه‌مه‌كانیان بكرێت له‌به‌رامبه‌ر كاڵا هه‌رزانه‌كانی ئێران و توركیا.
3-بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و گه‌شه‌ی وه‌به‌رهێنان سه‌روه‌ری رۆڵی یاسا له ئۆكسجین پێویست تره. هه‌ربۆیه پێویسته سنورێك دابنرێت بۆ ئه‌و كه‌س و مافیا‌و قاچاخچیانه‌ی كه خه‌ڵكانی ده‌ستڕۆیشتووی حیزب و حكومه‌تیان له پشته‌و هه‌میشه مایه‌ی ناسه‌قامگیریی و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ بازاڕ- به‌هۆی سه‌رانه سه‌ندنه‌وه بێت یان قۆرغكاری. حه‌فته‌ی پێشوو كۆگای بازرگانێكیان له باشوری كه‌لار سوتاند له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده نه‌بوو سه‌رانه بدات به مافیایه‌كی ناوچه‌كه كه وه‌ك داعش خۆیان ناساندبوو، به پێی راپۆرتێكی ده‌نگی ئه‌مریكا.
4-پاك و پیسكردنی لیستی موچه‌و ده‌ركردنی بندیوار‌و خانه‌نیشینه نایاساییه‌كان هه‌نگاوێكی یه‌كجار پێویسته هه‌م بۆ سنورداركردنی گه‌نده‌ڵی، هه‌م بۆ دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وخانه‌نیشینانی راسته‌قینه. ئه‌مه‌ش هه‌ر دیسان پاره‌ی نه‌وتی ناوێت، به‌ڵكو چه‌ند رۆژێك كات و ره‌نجی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی ده‌وێت.
5-ڕێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێم به ئاراسته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان و په‌یداكردنی داهاتێكی زیاتر بۆ حكومه‌ت به‌وه ده‌كرێت كه لیواكانی پۆلیسی نه‌وت و گاز له جیاتی كۆمپانیا ئه‌منیه‌كان به‌كاربهێنرێن.
6-رێكخستنه‌وه‌و توندوتۆڵكردنی ده‌روازه سنوریه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و كۆتاییهێنان به دیارده‌ی قاچاخچێتی و به‌خشینی گومركی؛ ئه‌مانه هه‌م عه‌داله‌تی بازاڕدابین ده‌كه‌ن، هه‌م داهاتێكی زۆریش بۆ حكومه‌ت ده‌گێڕنه‌وه.
7-ده‌ستكاری موچه‌ی كارمه‌ندان و خانه‌نیشینانی كه‌رتی گشتی بكرێت، به‌ڵام به ئاراسته‌یه‌ك كه عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی تیا ره‌چاوكرابێت. بۆ نمونه، ئه‌كرێت هه‌موو موچه‌خۆران دابه‌شی چه‌ند توێژێك بكرێن، ئه‌وه‌ی موچه‌كه‌ی له ١ملیۆن دینار كه‌متره ٧%ی لێپاشه‌كه‌وت بكرێت، ئه‌وه‌ی له نێوان ١تا ٢ ملیۆنه ٢٥%ی لێپاشه‌كه‌وت بكرێت، ٢تا ٣ ملیۆن ٤٥%ی لێپاشه‌كه‌وت بكرێت، ٣تا ٤ ملیۆن ٦٠%ی لێپاشه‌كه‌وت بكرێت؛ به‌مجۆره له زۆر زۆر‌و له كه‌م كه‌م پاشه‌كه‌وتبكرێت به‌ڕه‌چاوكردنی دۆخی بازاڕ‌و هه‌ڵاوسان. ئه‌مه زۆر باشتره له‌وه‌ی كه هه‌ر ٦٠ رۆژ جارێك موچه‌یه‌كیان پێبدرێت.
راسته داهاته‌كانی
هه‌رێم كه‌می كردووه، به‌ڵام حكومه‌ت پایه‌پوچ نه‌بووه. به گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێكارانه، ئێستاش ده‌توانرێت
تا ئاستێكی باش داهاته ناوخۆییه‌كانی زیاد بكرێت. به‌ڵام كاتێك ده‌كرێت كه پارتی
و یه‌كێتی ویستێكی راسته‌قینه‌یان هه‌بێت بۆ یارمه‌تیدانی حكومه‌ت. هه‌موو ئه‌م ڕێكارانه‌و هه‌ر جۆره چاكسازیه‌كی
تریش زۆر به ئازار ده‌بن بۆ به‌رپرسانی ئه‌م حیزبانه‌و بندیواره‌كانیان. ئێستا رێك كاتی ئه‌وه‌یه كه له نێوان سه‌ركه‌وتنی
حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رژه‌وه‌ندی به‌رپرسه‌كانیاندا
یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن.
ئه‌م قه‌یرانه كۆتایی
نه‌وت نیه؛ زۆربه‌ی پێشبینی ده‌زگاو شاره‌زاكانی بواری
نه‌وت چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن كه نرخی نه‌وت له مانگی ٧ ی ئه‌مساڵدا به‌رزبێته‌وه بۆ شتێك
سه‌روی ٣٠ دۆلار‌و ساڵی داهاتویش سه‌روی ٤٠ دۆلار. سروشتی بازاڕ‌و پیشه‌سازی نه‌وت به جۆرێكه كه ناتوانێت
له‌م نرخه نزمانه‌دا بوه‌ستێت. هه‌ر كات نه‌وت له
خواری ٤٠ دۆلاره‌وه بوو بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، ئه‌وا ئۆتۆماتیكی نه‌وتی ئه‌و كێڵگه‌و
وڵاتانه‌ی كه تێچوی به‌رهه‌مهێنانیان زۆره ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی
بازاڕه‌كه؛ بۆ نمونه تێچووی به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له به‌ریتانیا (٥٢$)، له به‌رازیل (٤٨$)، له كه‌نه‌دا(٤١$)، له ئه‌مریكا و نه‌رویج (٣٦$). به‌مه‌ش خستنه‌ڕووی
نه‌وت كه‌م ده‌كات و نرخه‌كه‌ی جارێكی تر به‌رزده‌بێته‌وه.
به‌ڵام
پێویسته له دوای ئه‌م قه‌یرانه‌وه دیدو سیاسه‌تی به‌رپرسانی هه‌رێم به‌رامبه‌ر
نه‌وت بگۆڕێت، له ته‌نها سه‌رچاوه‌ی داهات و هه‌نارده‌كردنه‌وه بیكه‌نه
پاڵپشتییه‌ك بۆ بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی تری وه‌ك كشتوكاڵ، پیشه‌سازی و گه‌شتیاری. به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه تێپه‌ڕی
كه نه‌وت وه‌ك زێڕی ره‌ش ده‌بینراو به‌های جیۆپۆلیتیكی زیاتر بوو له به‌ها
ئابوریه‌كه‌ی. ئێستا نه‌وتفرۆش وێڵه به‌دوای كڕیاردا، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
ته‌نها ڕێگای
روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه داراییه‌ی ئه‌مڕۆ بریتیه له پاڵپشتیكردنی
حكومه‌ت ئینجا فشارخستنه‌سه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی ئازار‌و نه‌هامه‌تی قه‌یرانه‌كه له
ژیانی خه‌ڵك و بازاڕدا كه‌مبكاته‌وه. ئه‌مه‌ش به لێكتێگه‌یشتن و كاری ده‌سته‌جه‌معی لایه‌نه
سیاسیه‌كان ده‌بێت، نه‌ك پۆپۆلیزم و راكردن له به‌رپرسیارێتی، یان خولقاندنی قه‌یرانێكی
تری ساخته‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی زینی وه‌رتێ.