2210 کوردستان

کۆمپانیایەکى تر لە هەرێم ئینتەرنێتى کرد بە خۆڕایى

03:54 - 10/04/2020

"زەمەن" 

کۆمپانیایەکى ئینتەرنێت لە هەرێمى کوردستان بڕیاریدا رۆژانە ٦ کاتژمێر ئینتەرنێت بێبەرامبەر بدات بە هاوبەشەکانى.


کۆمپانیاى گۆران نێت لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لەم بارودۆخە ناھەمووارەدا کە بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دنیا و لە نێوانیشیاندا کوردستان بە قەیرانێکی گەورەدا تێدەپەرێت و بەمەبەستی هاوکاری کردنی هاوڵاتیان و بەشداربووە ئازیزەکانمان، کۆمپانیاکەمان لەسەر فەرمانی فاروقی مەلا مستەفا، ئۆفەرێکی تایبەت پێشکەش بە بەشداربووانی دەکات.

کۆمپانیاکە دەڵێت، بەشداربوانی گۆران نێت 4G  دەتوانن سودمەندبن لە ئینتەرنێتی بێبەرامبەر لە کاتژمێر 6 ی بەیانی تا 12ی نیوەڕۆ.

رونیکردوەتەوە، ئەم ئۆفەرە بۆ هەموو بەشداربوانە چ ئەوانەی کە هێڵەكانيان كارايه و پلانی کارایان هەیە یاخود ئەوانەی کە هیچ پلانێکیان نیە، دەتوانن ڕۆژانە ئینتەرنێت بێبەرامبەر بەدڵی خۆیان بەکاربهێنن لە کاتژمێر 6 ی بەیانی تا 12 ی نیوەڕۆ.

 

پێشتریش کۆمپایناى IQ بۆ ماوەى ١٠ رۆژ ئینتەرنێتى بۆ بەشداربوانى کرد بە خوڕایی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن